شاره‌زایه‌كی میكانیكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، لێچوونی ھه‌وا بریتییه له‌و لێچوونه‌ی له به‌شی خولانه‌وه‌ی هه‌وا دروست ده‌بێت كه له شووته‌كه‌وه تا سه‌ر ده‌كشنی سارد بۆ ناو بزوێنه‌ر له‌وێشه‌وه بۆ ژووری سووتان، به چه‌ند پارچه‌یه‌كی میكانیكی و كاره‌باییدا تێپه‌ڕ ده‌بێ وه‌ك ئێرفلۆ و مله‌به‌خ.
نه‌هرۆ فه‌یزوڵا شاره‌زای میكانیكی و بواری رۆنگۆڕی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، له‌كاتی ھه‌بوونی ھه‌ر لێچوونێكی كه‌میش، چه‌ند گرفتێكی دیار و بێزاركه‌ر دروست ده‌كات تا كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یشت ده‌ڕوات، ھۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌م لێچوونه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕزینی ملی شووته‌كه‌ت یان خراپبوون و داخورانی واشه‌ری مله‌به‌خ، یانیش ته‌قینی سۆنده‌ی ھه‌واكان كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌وه بۆ ئۆتۆمبێلێكی تر به‌دیزاینی جیاواز دانراوه.
ئه‌م شاره‌زایه ده‌رئه‌نجامه‌كانی دزه‌كردنی هه‌وا ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، وه‌ك زانراوه كه ئێرفلۆ و ماف و ماپ و ڕێژه ھه‌وا ''شێوه زانستییه‌كه‌ی'' ''MAF/MAP/IAT'' ئه‌و سێنسه‌رانه‌ن بڕ و ڕێژه‌ی ھه‌وا ده‌پێون، كه ده‌ڕوات بۆ بزوێنه‌ر و به‌شێوه‌ی سیگناڵ ده‌یداته‌وه به ئه‌قڵه‌كه، ئه‌ویش ڕێكخستنی بڕی ''ڕژان/سووتانی'' به‌نزین ده‌كات له‌ڕێی ڕێژه‌ی وه‌رگیراوه‌وه، له‌كاتی ھه‌بوونی لێچوون، ئه‌م ڕێژه‌یه به تێرتر ده‌نێرێت یان به لاوازی، ئه‌مه‌یش ناڕێكی دروست ده‌كات له‌كاتی ئیشكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا.
نەگرۆ دەڵێت، کاریگەرییەکانیشی ئەمانەن:
زۆربه‌ی كات له خێرایی ھه‌ستی پێ ناكه‌یت، به‌ڵام له‌كاتی خاوبوونه‌وه یان ڕاوه‌ستان سلۆری ناڕێك ده‌بێ و ھه‌ندێك جاریش ده‌كوژێته‌وه.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه نیشانه‌كانی ھه‌بوونی لێچوونی ھه‌وا بۆ ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌رز و نزمی سلۆری، تێكه‌ڵكردن و متبوون، كوژانه‌وه‌ی كتوپر، دره‌نگ ھه‌ڵبوون، زۆر خه‌رجكردنی به‌نزین و ھه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر.