گۆرانیبێژی لاو شه‌هرام سه‌ردار له یوتیوب نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه ڤیدیۆ كلیپێكه به‌ناوی "به‌دڵمه" بڵاو كرده‌وه، تا ئێسته زیاتر له 23 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی ئادار، گۆرانیبێژ شه‌هرام سه‌ردار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كلیپی (
به‌دڵمه)، نوێترین به‌رهه‌ممه، یه‌كێكه له گۆرانییه‌كی ناو ئه‌لبوومی (بۆ دایكم)، كاری به‌رهه‌مهێنانی له‌لایه‌ن ڤینۆ پڕۆده‌كشنه‌وه بۆ كراوه. هه‌رله‌ناو ستۆدیۆی نوێی ڤینۆ پڕۆده‌كشنیش كاری كلیپه‌كه‌ی بۆ كراوه".
شایانی باسه ئه‌و گۆرانیبێژه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی موزیك و تێكستی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی نه‌دركاند، جگه له‌وه‌ی له كاستینگی به‌رهه‌مه‌كه‌یشدا هیچی ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه.
شه‌هرام سه‌ردار له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی بۆ گۆرانی و موزیك هه‌بووه، له ساڵی 2012 هاتووه‌ته ناو بواره‌كه‌وه، چه‌ندان به‌رهه‌می گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی تۆماركراوی هه‌یه. كۆتا به‌رهه‌می كلیپێك بوو به ناوی "هه‌ست".