عێراق ئامارێكی پێوانەیی لە تووشبووانی كۆرۆنا تۆمار كرد

:: PM:05:28:31/03/2021 ‌

بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 6664 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 4210 حاڵەتی چاكبوونەوە و 37 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 44649 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
تووشبوون گەیشتووەتە 850924 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 6664 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 4210 حاڵەتی چاكبوونەوە و 37 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 850924 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 759560 حاڵەت و مردنیش 14323 حاڵەت.

هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ چوارشەم لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 981 تووشبوونی نوێ و 428 حاڵەتی چاكبوونەوە و 10 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 122160 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 109662 حاڵەت و مردن 3670 حاڵەت.

شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 128 ملیۆن و 978 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 819 هەزار حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل