دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ بودجه‌ی ساڵی 2021، ده‌نگی به ماده‌ی تایبه‌ت به دیاریكردنی نرخی نه‌وت به 45 دۆلار و نرخی دۆلار به هه‌زار و 450 دینار دا، به‌های دۆلار له بازاڕه‌كان زیاتر به‌رز بووه‌وه و شاره‌زایه‌كی ئابووری ئاشكرای ده‌كات، نرخی دۆلار بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك به‌و نرخه به‌رزه‌ی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی نیسان، بیلال سه‌عید سه‌رۆكی ئینستیوتی ئابووری به ژماره، به "وشه" ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه، بۆ پڕۆژه‌یاسای ساڵی 2021 ده‌نگی به ماده‌ی تایبه‌ت به دیاریكردنی نرخی نه‌وت به 45 دۆلار و نرخی دۆلار به هه‌زار و 450 دینار دا، ئه‌و نرخه‌كه بۆ زیاتر له ساڵێك به‌رده‌وامی ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئینستیوتی ئابووری به ژماره گوتی، "یاسای بودجه‌ی ساڵی 2022 ده‌بێت 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ پێشكه‌ش بكرێت، به‌ڵام له عێراق هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌واتا دوا ده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه بكه‌وێته ساڵی ئاینده‌وه، ئه‌مه‌یش درێژه به‌و نرخه‌كه ده‌دات كه دوێنێ دیاری كراوه."
له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاره‌وه گوتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دۆلاری به هه‌زار و 450 دینار له بودجه جێگیر كرد، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی كردووه و بانكی ناوه‌ندی به هه‌زار و 460 خستنه‌ڕوو ده‌كات، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ری زۆره نرخه‌كه له بازاڕی ئازاد‌دا بۆ 147 دینار به‌رز ببێته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م زیاتر له ساڵێك به‌و شێوه‌یه نرخه‌كه‌ی به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق پشت به سیاسه‌تی نه‌ختی ده‌به‌ستێت.
ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه ئێسته له بۆڕسه‌ی هه‌ولێر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به 146 هه‌زار و 750 دیناری عێراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. واتا له ماوه‌ی ته‌نیا 24 سه‌عاتدا هه‌زار و 100 دینار له به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دینار چووه‌ته سه‌ره‌وه.
دوێنێ چوارشه‌م 31ی ئادار، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به 58 ماده‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌ڕێوه چوو، له كۆتادا ده‌نگ به زیاتر له 30 ماده‌ی یاساكه درا، له‌وانه ماده‌ی 11ی پێوه‌ست به پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه له‌و كاته‌ی ده‌نگ به ماده‌ی تایبه‌ت به دیاریكردنی نرخی نه‌وت به 45 دۆلار و نرخی دۆلار به هه‌زار و 450 دینار درا.