پسپۆڕێكی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری شیری منداڵان ئاشكرای ده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌و شیره قوتووانه‌ی ھاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت، كوالێتی خراپیان هه‌یه، ڕوونیشی ده‌كاته‌وه كه دایكان نابێت به‌رده‌وام شیر بكه‌نه ژه‌مه خۆراكی سه‌ره‌كی بۆ منداڵه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی نیسان، دكتۆر ئاری عوسمان پسپۆڕی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری شیری منداڵان له هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و شیره قوتووانه‌ی ھاورده‌ی كوردستان ده‌كرێن، كوالێتی خراپیان هه‌یه، ئاگادارین كه هه‌ندێكیان به‌ڕێی قاچاخ هاورده ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش زیانی بۆ ته‌ندروستی منداڵانمان زیاتر ده‌كات.
ئه‌و پسپۆڕه گوتی، "شیری باش و خراپ به نرخه‌كه‌ی جیا ناكرێته‌وه، ناكرێ ئه‌وه‌ی گران بێت بڵێین ئه‌و شیره بڕانده‌كه‌ی زۆرباشه، به‌ڵام پێویسته شیر له‌لایه‌ن پسپۆڕێكی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری شیری منداڵان كه ئێسته خۆشبه‌ختانه له زۆربه‌ی شاره‌كان هه‌یه، دیاری بكرێت".
"دایكان نابێت به‌رده‌وام شیر بكه‌نه ژه‌مه خۆراكی سه‌ره‌كی بۆ منداڵه‌كانیان، چونكه شیری دایك چه‌ندان سوود به كۆرپه‌ڵه ده‌گه‌یه‌نێت له‌وانه/ هه‌موو پێكهاته‌یه‌كی خۆراكی به كۆرپه‌ڵه ده‌دات، سیستمی به‌رگریی منداڵه‌كه به‌هێز ده‌كات، كێشی له‌شی منداڵه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و تووشی ئاوسانی ناكات، خه‌مۆكی سه‌ر منداڵه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه/"دكتۆر ئاری عوسمان وای گوت.
ئاماژه‌ی كرد، "پێویسته هه‌موو دایكێك خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه رابهێنێت كه شیر بدات به كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ یان زیاتر تا دوو ساڵ، دوای ئه‌وه ده‌توانێ شیری قوتوو به‌كار بهێنێت، بۆ ئه‌وانه‌ی شیریان نییه، ده‌توانن سوود له شیری دایكانی تر وه‌ربگرن یان شیری قوتوو، به‌ڵام ده‌بێت به‌رهه‌می ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵبژێرن كه له ڕووی كوالێتییه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان له ئاستێكی به‌رزدایه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" ئێسته زیاتر له 50 جۆر شیری قوتوو له بازاڕه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه كه به شیری وشك ناسراوه، وه‌ك خواردنێكی سه‌ره‌كی بۆ منداڵان له ته‌مه‌نی یه‌ك ڕۆژی تا 12 ساڵی پێیان ده‌درێت، كۆمپانیاكان پێكهاتوون له سعوودی و ئوردنی و توركی و ئێرانی و ئیماراتی و عێراقی و چه‌ندان وڵاتی تر كه له بازاڕه‌كان ساغ ده‌كرێنه‌وه.