یه‌كێك له كۆنترین مۆدێله‌كانی ''مه‌ستانگ شیڵبی سوپه‌ر سنه‌یك'' كه له ساڵی 1967 دروست كراوه، له پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كان، به پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه تاكه و 54 ساڵه ماوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئۆتۆمبێلی مه‌ستانگ شیڵبی سوپه‌ر سنه‌یك كه مۆدێلێكی تایبه‌ته، له پۆلی ''Cobra 427 Super Snake'' له پێشانگای ''بارێت جاكسۆن'' نمایش كرا، له زیادكردنه‌كه‌دا نرخه‌كه‌ی گه‌یشته پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و به‌و نرخه فرۆشرا.
مەستانگ شیڵبی سوپەر سنەیک تاکە ئۆتۆمبێلی کلاسیکە لەدنیادا مابێتەوە بۆیە بە 5.5 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه، ئه‌وه‌ی وای كردووه ئه‌م ئۆتۆمبێله بگاته ئه‌م نرخه ئه‌وه‌یه، ته‌نیا ئۆتۆمبێله له‌و مۆدێله له دنیادا مابێته‌وه و هیچی تری لێ به‌رهه‌م نه‌هێنرابێت، به‌شێوه‌یه‌ك وای لێ هاتووه هاوشێوه‌ی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی فۆرد مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆیه ئه‌م پاره‌یه‌ی پێ دراوه.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد"ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.