گرووپێكی گه‌نجان كه‌مپینێكیان به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی سۆشیال میدیا و هێنانه پێشه‌وه‌ی ژنان بۆ ناو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێكهێنا. كه‌مپینه‌كه به‌ناوی 22+تۆیه و له‌لایه‌ن رێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی پشتگیری ده‌كرێ.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی له كه‌مپینه‌كه‌دا به‌شدارن، دانیشتووی ته‌واوی پارێزگاكانی كوردستان و ڕۆژی 31ی ئادار، كه‌مپیه‌نه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه.
به‌ختیار حه‌سه‌ن كه ئه‌ندامه له كه‌مپینی 22+تۆ، ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌یان بۆ "وشه" ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، كار له‌سه‌ر چوار بابه‌ت ده‌كه‌ین كه پێمان وایه ئێسته كێشه‌ی سه‌ره‌كین له كۆمه‌ڵگادا، یه‌كه‌میان به‌شداری نه‌كردنی گه‌نجان به‌تایبه‌تی ژنان له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، دووه‌میان به‌كارهێنانی گوتاری ره‌ق له سۆشیال میدیاكان و سێیه‌میان گه‌وره‌كردنی كه‌سانی بێ په‌یام له سۆشیال میدیاكاندا.
گه‌نجێكی زۆر له شار و شارۆكه جیاوازه‌كانی كوردستان پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له كه‌مپینه‌كه‌مان كرد
له‌باره‌ی خاڵی چواره‌میش ئه‌ندامی ئه‌و كه‌مپینه ده‌ڵێ، به‌شداری نه‌كردنی ئاشتییانه‌ی گه‌نجان له داواكردنی مافه‌كانی خۆیان گرنگه و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ.
وه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه دا، دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌مپینی 22+تۆمان ڕاگه‌یاند، گه‌نجێكی زۆر له شار و شارۆكه جیاوازه‌كانی كوردستان پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له كه‌مپینه‌كه‌مان كرد و ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕی.
له هه‌رێمی كوردستان ده‌یان رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر به‌شێكی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێسته له‌گه‌ڵ فراوانبوونی سۆشیال میدیا، هه‌مووان سه‌رقاڵن به رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و بواره و ئاراسته‌كردنی به لایه‌نێكی ئه‌رێنی.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر