بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 6015 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 4536 حاڵەتی چاكبوونەوە و 37 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 43089 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
مردن گەیشتووەتە 14360 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 6015 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 4436 حاڵەتی چاكبوونەوە و 37 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 856939 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 764096 حاڵەت و مردنیش 14360 حاڵەت.
هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ پێنجشەم لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 755 تووشبوونی نوێ و 333 حاڵەتی چاكبوونەوە و 10 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 122915 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 109995 حاڵەت و مردن 3680 حاڵەت.
شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 129 ملیۆن و 657 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 831 هەزار حاڵەت.