پسپۆڕێكی ئابووری رای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ یه‌كه‌مجار به‌غدا ددانی به فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه نا و ئه‌وه‌یش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی نیسان، د.خالید حه‌یده‌ر پسپۆڕی ئابووری، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پشوو درێژی حكوومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، هۆكار بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار حكوومه‌تی عێراق ددانی نا به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی بفرۆشێت، چونكه به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌رێمی كورستان ده‌بێ نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به نرخی سۆمۆ بداته عێراق و ئه‌وه‌ی تریش هه‌رێمی كوردستان خۆی بیفرۆشێت.
"جێگیركردنی پشكی هه‌رێم و هاتنی به‌شه بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وا ده‌كات كه مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بكرێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئابووری هه‌رێم و بازاڕی كار ببووژێته‌وه" د.خالید وای گوت.
لای خۆیه‌وه نه‌زاكه‌ت حوسێن مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه توانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بخاته‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی.
روونیشی كرده‌وه كه ئومێد و دڵخۆشی بۆ خه‌ڵكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تا ڕاده‌یه‌كیش گرژییه ناوخۆییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێم و نێوان هه‌رێم و به‌غدای ڕه‌وانده‌وه.
شه‌وی 31ی ئادار/مارسی 2021، په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی په‌سند كرد و رێككه‌وتنی حكوومه‌تی كوردستان و عێراقیشی تێدا جێگیر كرا. ئه‌وه ده‌سته‌كه‌وتێكی گرنگ بوو كه له 2014ـه‌وه كوردستانی لێ بێبه‌ش كرابوو، دوای ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له رۆژی سوێندخواردنییه‌وه نیازی خۆی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور خسته ڕوو و رۆژی دوای سوێندخواردنه‌كه شاندێك به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور باززانی گه‌یشتنه به‌غدا.
له ماوه‌ی رابردوو زۆر په‌رله‌مانتار و گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، هه‌وڵیان دا كوردستان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی راده‌ستی به‌غدا بكه‌نه‌وه و به‌گوته‌ی خۆیان 100 هه‌زار واژوویشیان له‌پێناو دابینكردنی مووچه كۆكرده‌وه، به‌ڵام له 2021دا سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان توانی هه‌رێمه‌كه‌ی بخاته سه‌رپێی خۆی و بێ به‌غدا و قه‌رزیش، مانگانه مووچه‌ی دابین كرد، رێككه‌وتنی بودجه‌یش خواستی خۆفرۆشانی پشتگوێ خست و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و داواكارییه‌كانی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم تێپه‌ڕێنرا.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا