دكتۆر سۆزی جانباز به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ، له دیمانه‌ی وشه باس له‌وه ده‌كات ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دوای نه‌ورۆزه‌وه به خێرایی رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و ئاماره‌كانی مردنیش له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌وان كه تایبه‌ته به چاودێری چڕ زیادی كردووه. ئه‌و پێداگری له‌وه ده‌كات خه‌ڵك ده‌مامك به‌كار بهێنن و له یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه چین؟
نه‌خۆشخانه‌كه 40 قه‌ره‌وێڵه‌ییه و هه‌مووشیان چاودێری چڕن. تایبه‌تمه‌ندیی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش چاودێری چڕه به‌و واتایه ته‌نیا پێشوازی له‌و نه‌خۆشانه ده‌كات كه پێویستییان به چاودێری چڕ هه‌یه. ئه‌وانه‌ی دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره لێره وه‌رده‌گیرێن.
نه‌خۆشخانه‌كه له كه‌یه‌وه كراوه‌ته‌وه؟
له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو ده‌ست به دروستكردنی كرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ به فه‌رمی كرایه‌وه و راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرا. له سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه پێشوازی له نه‌خۆش ده‌كات.
نه‌خۆشخانه‌كه تایبه‌ته به كۆرۆنا؟
ئێسته تایبه‌ته به كۆرۆنا، به‌ڵام كاتێك كۆرۆنا ته‌واو بوو نه‌خۆشی تر وه‌رده‌گرێ كه پێویستیان به چاودێری چڕ هه‌یه وه‌ك جه‌ڵته‌ی مێشك، رووداوه‌كانی هاتوچۆ و جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی تر.
چه‌ند نه‌خۆشتان لایه كه كۆرۆنایان گرتووه و له‌به‌ر تێكچوونی باری ته‌ندروستی له‌ژێر چاودێریدان؟
خۆی نه‌خۆشخانه‌كه دوو هۆڵه كه هه‌ر هۆڵێكی له 20 قه‌ره‌وێڵه پێكدێت، ئێسته هۆڵێكیان پڕه له نه‌خۆش هۆڵه‌كه‌ی تریش ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆش. ئێمه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا هه‌یه، ئه‌وانه‌ی دۆخیان چاك ده‌بێت و چیتر پێویستیان به چاودێری چڕ نییه، ره‌وانه‌ی رۆژئاوای ده‌كه‌ین. هه‌ر جێیه‌ك به‌تاڵ بوو خێرا یه‌كی تر جێی ده‌گرێته‌وه.
ده‌گوترێ نه‌خۆشییه‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه، پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر خراوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌تان؟
هیچ كاتێك ناڵێین جێ‌مان نییه و تا ئێسته شتی وا رووی نه‌داوه به‌هۆی نه‌بوونی قه‌ره‌وێڵه نه‌خۆش وه‌رنه‌گرین، جگه له‌مه له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاواش به‌شی چاودێری چڕ هه‌یه و هاوئاهه‌نگیمان هه‌یه. جگه‌له‌مه فریاكه‌وتنی ناوه‌ندیش هاوئاهه‌نگیمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
لێره ئۆكسجین به ته‌واوی دابین كراوه كه پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كی چاودێری چڕه؟
به‌ڵێ دوو تانكی گه‌وره‌مان هه‌یه له ئۆكسجینی شل و به‌رده‌وام بۆمان پڕ ده‌كرێته‌وه. به‌شی ته‌كنیكیمان هه‌یه هه‌ر كاتێك كه‌می كرد، خێرا دابینی ده‌كه‌ین.
له سه‌ره‌تای مانگه‌وه كه ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كه‌تان كردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی مردن له نه‌خۆشخانه‌كه‌تان چۆنه؟
ئه‌م هه‌فته‌یه رێژه‌ی مردن به‌رز بووه‌ته‌وه، چونكه له دوای نه‌ورۆزه‌وه دۆخه‌كه تێكچووه و هه‌یه له ماڵێك، خێزانێك هه‌موویان تووش بوون. نه‌خۆشی دێنن پێكه‌وه داخلی ده‌كه‌ن و كاتێك یاره‌وه‌كان دێنه‌وه ده‌ڵێن ئێمه‌ش تووش بووین. ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه زۆر سه‌یره یه‌كێك له ماڵه‌وه بیگرێ هه‌موویان ده‌یگرن، ئیتر به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و هه‌بوونی نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات.
نه‌خۆشه‌كان زیاتر له چ قۆناغێكی ته‌مه‌نیاندان؟
ته‌مه‌نی جیاواز هه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌یان ته‌مه‌نیان سه‌رووی 50 ساڵه و ته‌نیا یه‌ك منداڵمان بۆ هاتووه كه ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوو، به‌ڵام دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تیان ره‌وانه كرد.
نه‌خۆشخانه‌كه‌تان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی تێدایه له داهاتوودا ژماره‌ی قه‌ره‌وێڵه‌كانی چاودێری چڕ زیاد بكه‌ن، له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌ی زیاتری نه‌خۆشییه‌كه توانای پێشوازیكردنتان زیاتر بێت؟
خۆی له شارێكی وه‌ك هه‌ولێر ژماره‌ی نه‌خۆشی كه پێویستی به چاودێری چڕ هه‌بێت، ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی ئیتر نه‌توانین كۆنترۆڵیان بكه‌ین،پێم وانییه له 40 زیاتر پێویست بێ، ساڵی پاریش كاتێك كۆرۆنا له خراپترین دۆخدا بوو، ته‌نیا 33 قه‌ره‌وێڵه پێویست بوون. جمهووری و رزگاری و سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی تر به‌شی چاودێری چڕیان هه‌یه و كێشه‌مان نابێت. ئه‌گه‌ر لێره جێ نه‌بێ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تری ده‌نێرین یان ئه‌وان بۆ ئێمه‌ی ده‌نێرن و هاوئاهه‌نگی ته‌واو هه‌یه.
به چ شێوه‌یه‌ك و له‌سه‌ر بنه‌مای چ پرۆتۆكۆلێك ده‌رمان به نه‌خۆشه‌كان ده‌ده‌ن؟
له‌سه‌ر هه‌مان سیستمی who كار ده‌كه‌ین، چی ئه‌وان پێشنیاری بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌و شێوازه چاره‌سه‌رییه به‌كار ده‌هێنین. ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به‌كار ده‌هێنرێن، لێره‌ش هه‌ر ئه‌وه به‌كار ده‌برێت. ئێسته كه 20 قه‌ره‌وێڵه نه‌خۆشی له‌سه‌ره، له هه‌مان كاتدا 20 په‌رستار و یاریده‌ده‌ری پزیشكی سڕكه‌ر به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت كورسییان بۆ دانه‌نراوه و به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كه‌ن و 12 سه‌عات جارێك ده‌گۆڕێن. بۆ یاره‌وه‌كانیش له ده‌ره‌وه شوێنی تایبه‌ت دانراوه، چوار سه‌عات جارێك بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه بۆیان هه‌یه بێنه ژووره‌وه.
ئێوه راسته‌وخۆ نه‌خۆش وه‌رده‌گرن؟
نه‌خۆش ده‌بینین و پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ین له به‌شی راوێژكاری، ئه‌گه‌ر پێویستیان به چاودێڕی چڕ هه‌بێ، داخلیان ده‌كه‌ین و راسته‌وخۆ نه‌خۆش وه‌رناگرین، به‌ڵكو له فریاكه‌وتنه‌وه بۆمان دێت.
نه‌خۆشخانه‌كه كێ دایمه‌زراندووه؟
كۆمپانیای لالاف دایمه‌زراندووه و هه‌موو ئامێره‌كانمان پێشكه‌وتوون كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دابین كراون، نه‌خۆشخانه‌كه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی خێرخوازی بنیات نراوه.
هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن ئێوه ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كان بكۆڵنه‌وه، هاوشێوه‌ی نه‌خۆشخانه پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا ده‌ره‌نجامتان هه‌بێ و سوود له ئامار و توێژینه‌وه‌كان وه‌ربگرن؟
كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا بۆ سه‌ر نه‌خۆش زۆره، هه‌یه جه‌رگی له كار ده‌خات، یان تووشی خوێن مه‌یین و جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵ و هه‌ناسه‌ی ده‌كات. هه‌یه پێی خوێنی مه‌ییوه و پێیه‌كی ده‌مرێت یان تووشی ئیفلیجی مێشك ده‌بێت، هه‌موو كاریگه‌رییه‌كان جیاوازن و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان ئاستی ئۆكسجینیان بۆ 50 داده‌به‌زێت، سینگیان به بێ ئامێری تایبه‌تیی هه‌ناسه، ئۆكسجینی پێویستی له‌ش دابین ناكه‌ن.
كارمه‌نده‌كانتان كوتراون؟
40 به 40 ده‌یانێرین بۆ كوتان و خۆشم كوتراوم، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر تووشبوونیان به كۆرۆنا تێنه‌په‌ڕیوه نه‌كوتراون.
من هه‌ندێك كارمه‌ندم بینی بێ ده‌مامك ده‌سووڕانه‌وه، بۆچی له شوێنێكی ئاوا مه‌ترسیدار بێ ده‌مامك ده‌رده‌كه‌ون؟
نازانم، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێ هه‌موویان بیبه‌ستن و پێش ئه‌وه‌ی بێنه ژووره‌وه، ده‌بێت هه‌موویان ده‌مامك ببه‌ستن.
چ رێنوێنییه‌كت بۆ هاووڵاتییان هه‌یه؟
دوو مه‌تر مه‌ودایان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێ، ده‌ستیان به پاكی بشۆن و به‌رده‌وام ده‌مامك ببه‌ستن، ئه‌وه‌ش باشترین رێیه بۆ ئه‌وه‌ی رێ له ته‌شه‌نه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه بگیرێت.