درامای "خەونەكان" ئاماده‌یه‌

:: PM:05:36:02/04/2021 ‌
كۆمپانیای خاوێ فیلم، کاتی پەخشکردنی نوێترین درامای كوردى به‌ ناونیشانى "خەونەکان" ئاشکرا کرد.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى نیسان، پشتیوان حەسەن خاوێ، بەڕێوبەری كۆمپانیای خاوێ فیلم له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى كۆمپانیای خاوێ فیلم بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، "درامای خەونەكان، بە بەشداری چەندان ئەکتەری بە ئەزموون، لە مانگی ڕەمەزان پەخش دەكرێت، لە نووسین و سیناریۆی حسێن نەجارە و لە دەرهێنانی محەمەد گمرە".

ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، "دراماكە لە ژانری كۆمیدییە، چەندان ئەكتەری ناسراو تێیدا بەشدارە، ئەوانیش، /بەیان بۆمبا، عیرفان وەستا محەمەد، ئەحمەد ڕەئووف، زاهیر عەلی، قادر جەلال، زاهیر غەریب، هاوڕێ قادر، دڵسۆز ماوەتی، كارزان جەلال، چەندان ئەكتەری ناسراوی تریش/".

ئاماژه‌ كراوه‌، "هەر زنجیرەیەك باسى كێشەیه‌ک یان ڕووداوێكى ڕۆژگارى ئەمڕۆى کۆمەڵگه‌ی كوردى دەكات كه چۆن بەدەست تاڵى ژیانەوه مروڤ گیرۆدە بووه و هەموو شتێك بوه به خەونێك كه نایەتەدی و نابێت بە ڕاستى، خەونەکان و ئازارەکان لەڕێى كۆمیدیاوه دەگێڕێتەوه و تاڵییەکان به شیرینى باس دەكات."

کۆمپانیای خاوێ فیلم، له‌ پارێزگاى سلێمانییه‌ و بۆ کاری ڕیکلام و دۆبلاژ و بەرهەم هێنانی فیلم و دراما و کاری هونەری، بە ستافێکی كورده‌وه‌ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.



وشە - محەمەد میران