كه‌ژاڵ نووری
نه‌وه‌یه‌كی نوێی بێ كه‌ڵك و دوور له هه‌موو كه‌ڵت و ئاكار و بنه‌مایه‌كی مه‌عریفی و پێشكه‌وتووخواز له كچان به‌ڕێوه‌یه. ئه‌م نه‌وه نوێیه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو كاته‌گۆریدا، كاته‌گۆرییه‌كیان ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه مۆدێل و شاجوان و مه‌یك ئه‌پ ئارتیست و كچانی (گوایه) ئازادی ناو تێك تۆك و سناپ چات و هتدن.. ئه‌مانه به‌جۆرێك بوونه‌ته كاڵا كه ته‌نانه‌ت هه‌موو بنه‌مایه‌كی زانستی و فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری و ئاكتی دنیای سه‌رمایه‌داریی رۆژئاوایان تێپه‌ڕاندووه، بوونه‌ته كڵاونێكی ئه‌وه‌نده قێزه‌ون و دۆڕاو، كاتێك ته‌ماشایان ده‌كه‌یت، له سه‌روسیمای نه‌شته‌رگه‌رییه جوانكارییه‌كانیان و سمت و گوپ و لێو و مه‌مكی هه‌ڵئاوساوییاندا، ته‌نانه‌ت نه‌توانیت ناسنامه‌ی سه‌رمایه‌داریش بناسیته‌وه، نه‌وه‌یه‌كی لاساییكه‌ره‌وه كه ناتوانی لێی تێبگه‌ی، كه‌چی ئامانجێك ئاراسته‌ی ده‌كات.
كاته‌گۆری دووه‌م، ئیسلامی سیاسیی هاورده دوور له هه‌موو فلته‌رێكی كولتووریی، گرووپێك له كچی دڕ و توندڕه‌وی دروست كردووه كه به عابای خه‌لیجی و نیقابی سعوودیی و عه‌قڵیی (ناسیۆنالیزم- عرووبه)ی ئیسلامییه‌وه، به‌هه‌رچوارلادا په‌لاماری هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌ده‌ن كه ئیسلامیی نه‌بێت. بۆ كاته‌گۆری دووه‌م له‌م نه‌وه نوێیه هیچی تر ناڵیم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆیش وه‌ك من ئازایت، بڕۆ له سۆشیال میدیا و له گرووپێكی ژناندا كه ئه‌م ته‌رحه كچانه‌ی تێدا كۆ بووبێته‌وه، جورئه‌ت بكه و بڵێ سه‌رپۆشه‌كه‌ت لاده. ئینجا بزانه چه‌ند بۆمبی ئیسلامیی سیاسیی ته‌یار و ئاماده‌كراو، بۆت ده‌رده‌په‌ڕن كه له هه‌موو بنه‌مایەكی گفتوگۆی شارستانییانه ده‌چنه ده‌ره‌وه و به چڕنووك تێت به‌ر ده‌بن.
هه‌ر ئه‌و شیعره‌ی كه سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێسته گۆرانی شاعیر و له ناوجه‌رگه‌ی كوردستاندا بۆ نه‌سرینی گوت، نه‌وه‌ی ئاڵتوونی له خوێندنگاكانی سه‌رده‌می به‌عسدا وه‌ك میتۆد ده‌مانخوێند
نه‌سرین ده‌مێكه داخت له دڵمه
گیرۆده‌ی شه‌رمیت ژیانت زوڵمه،
هه‌سته تێكۆشه تا خوێنت گه‌رمه
سه‌رپۆش فڕێ ده چی واده‌ی شه‌رمه
ئه‌گه‌ر تۆ ئازایت بڕۆ له به‌رده‌م نه‌وه‌ی نوێی كچانی ئیسلامیی سیاسی‌دا، كه له شه‌ڕی ناوخۆدا به مووچه‌ی ئیغاسه و رابیته‌ی ئیسلامیی گه‌وره كران، كۆتایی ئه‌و شیعره ته‌واو بكه و بڵێ :-
(( سه‌رپۆش فڕێ ده چی واده‌ی شه‌رمه ))
ئینجا بزانه چۆن بێشه‌رمانه! ئه‌م گرووپه ته‌یاركراوه‌ی ئیخوانی و سه‌له‌فیی بۆت ده‌رده‌په‌ڕن و به جۆرێك سووكایه‌تیت پێ ده‌كه‌ن، نازانی قسه له‌سه‌ر كام دیوی ئه‌و سووكایه‌تییانه بكه‌ی، بۆیه هیچت بۆ نامێنێته‌وه و ته‌نیا ئه‌وه‌ت پێ ده‌كرێ به‌ده‌می داپچڕاوه‌وه بڵێی واو !
وێنه‌كه :-
وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه، مارێكه و كڵاشنكۆفێكی قووت داوه، ڕێك كاتێك ئه‌و وێنه‌یه‌م بینی، نه‌وه‌ی نوێی ئیسلامی سیاسیم هاته به‌رچاو، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كاتێك كه په‌لامارت ده‌دات، له بری وشه، فیشه‌ك له ده‌می ده‌رده‌چێت.
جا قسه دێ قسه ده‌بڕێ، ئه‌م ماره نابووته‌ش زۆر هه‌زه‌لییه، ئاخر بڵێ تۆ ماخۆلانت بوو ئه‌و كڵاشنكۆفه قووت ده‌ده‌یت؟