نووسه‌ری گه‌نج سه‌فین سدیق مه‌ردۆخی، یه‌كه‌مین كتێبی کە لە كۆكراوه‌ی نووسینه‌كانی پێکهاتووە، چاپ و بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی ئادار، نووسه‌ری لاو سه‌فین سدیق مه‌ردۆخی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "یه‌كه‌مین كتێبی كۆكراوه‌یی تایبه‌ت به نووسینه‌كانم كه شتێكی ساده‌یه، بێگومان سه‌ره‌تایه و بێ كه‌موكوڕیی نابێت، به‌ناونیشانی (حه‌ره‌مسه‌را) چاپ و بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی گوتی، "هه‌موو شته‌كان خۆیان ڕه‌خنه‌ئامێزن، بۆیه ده‌كرێت ته‌واوی شته‌كان له‌ژێر سێبه‌ری ڕه‌خنه‌دا بن. ئه‌مه ده‌سپێكێكه كه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن و فیكر پاڵپشتم بن، به‌رده‌وام ده‌بم".
ئاماژه‌ی كرد، نووسین و كۆكراوه‌كانم ئه‌ده‌بی نین، پێشتریش نووسینه‌كانم له هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" به چه‌ند ژماره‌یه‌ك بڵاو كردبووه‌وه، من زیاتر به شێوازیی ڕه‌خنه و ته‌نز و ڕه‌شبینی بۆ پێشاندانی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌نووسم.
سه‌فین سدیق عه‌زیز له دایكبوویی ساڵی 1998 له شارۆكه‌ی قه‌ره‌داغ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، ئێسته قوتابی زانكۆیی سلێمانی له به‌شی بایولۆجی، چه‌ند ساڵێك ده‌بێت ده‌ستی كردووه به نووسینی وتار و كورته چیرۆك، زۆربه‌ی نووسینه‌كانی له هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئامانجی له نووسینه‌كانی ته‌نیا ئه‌وه‌یه ئه‌و گێژاوی فكری و ترازانی ئه‌قڵ و هه‌ست، پێشان بدات.