هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، ئه‌مڕۆ ته‌واوی مووچه‌كه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتییانی شاره‌زوور و شاره‌دێی وارماوا دابه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی نیسان، هه‌ڵكه‌وت لاله ئه‌نوه‌ر په‌رله‌مانتاری كوردستان، به "وشه‌ی"ڕاگه‌یاند، وه‌ك پێشتر له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنم دابوو، له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونمه‌وه تا ته‌واوبوونی خولی په‌رله‌مان، هه‌موو مانگێك ته‌واوی مووچه‌كه‌م دابه‌ش ده‌كه‌م به‌سه‌ر هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه.
له یه‌كه‌م مانگی ده‌ستبه‌كاربوونمه‌وه ده‌ستم به دابه‌شكردنی مووچه‌كه‌م كردووه
روونیشی كرده‌وه كه له یه‌كه‌م مانگی ده‌ستبه‌كاربوونمه‌وه ده‌ستم به دابه‌شكردنی مووچه‌كه‌م كردووه له ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور، به‌ڵام هه‌ر مانگێك ده‌چمه جێیه‌كی كوردستان و مووچه‌كه‌م دابه‌ش ده‌كه‌م.
"ڕێكخستنی ئاهه‌نگی به كۆمه‌ڵ بۆ گه‌نجانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له به‌رنامه‌ی كارمه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌وه‌یش ڕێكده‌خه‌م كه بۆ هه‌ر ساڵه و بۆ 25 كه‌س پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌ده‌م". هه‌ڵكه‌وت وای گوت.
یه‌كه‌مجاره به‌مشێوه‌یه په‌رله‌مانتارێكی كوردستان خاڵ به خاڵی به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات. كه به بڕوای هاووڵاتییان ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه په‌رله‌مانتاران بیر بكه‌نه‌وه، ئه‌وه متمانه‌یان لای هاووڵاتییان زیاتر ده‌بێ.
شاره‌زوور/ ئاسان محه‌مه‌د