شاره‌زایانی میكانیكیش به هه‌ستیاریی سلنده‌ر ''نۆك سێنسه‌ر'' ده‌ڵێن، پارچه‌یه‌كی میكانیكی كاره‌بایی كه له بزوێنه‌ره به‌ستراوه و كاری راگه‌یاندنێكی كاره‌باییه، كاتێك كرداری سووتان به‌ته‌واوتی ئه‌نجام نادرێت و گرفتی هه‌یه یانیش لێدانی هه‌یه، به‌ڵام بوونی كێشه له‌م به‌شه‌دا كاره‌كه ڕاده‌گرێت، كاتێكیش گرفتی سووتانیش هه‌بێ، ناتوانرێت بیزانی، ته‌نیا له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه نه‌بێت.
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه نه‌هرۆ فه‌یزوڵا شاره‌زای میكانیكی و بواری رۆنگۆڕی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، تێكچوونی ئه‌م هه‌ستیارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپبوونی سێنسۆره‌كه خۆی یانیش پچڕانی وایه‌ره‌كه‌ی، ئه‌م تێكچوونه‌یش گڵۆپی بزوێنه‌ر پێ ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه بزانرێت كێشه‌كه‌ی چییه و چاره‌سه‌ر بكرێت.
تێکچوونی هەستیاری سلندەر ئەم گرفیتانە بۆ ئۆتۆمبێل دروست دەکات:
یه‌كه‌م - متبوونی ئۆتۆمبێل.
دووه‌م - گرتنی ئۆتۆمبێل له‌كاتی هه‌ستان.
سێیه‌م - نه‌مانی كێشی ئۆتۆمبێل.
چواره‌م - زیاد لێدانه‌وه‌ی بزوێنه‌ر.