زیاترین ئاماری مردنی رۆژانە بە كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:04:42:03/04/2021 ‌

بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 5379 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 5017 حاڵەتی چاكبوونەوە و 40 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 36226 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
مردن گەیشتە 14430 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ شەموو بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 5379 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 5017 حاڵەتی چاكبوونەوە و 40 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 868200 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 773232 حاڵەت و مردنیش 14430 حاڵەت.

هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ شەموو لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 444 تووشبوونی نوێ و 347 حاڵەتی چاكبوونەوە و 14 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 124132 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 110713 حاڵەت و مردن 3702 حاڵەت.

شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 130 ملیۆن و 954 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 853 هەزار حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل