پۆلیسی ئه‌مریكا له نیویۆرك ده‌ستی به‌سه‌ر بارێكدا گرت، كه 50 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری كۆكایینی تێدابوو، لۆگۆی بازرگانیی كریستیانۆ رۆناڵدۆشی به‌سه‌ره‌وه بووه.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی پۆلیسی نیویۆرك، دوو كه‌س ده‌ستگیر كران، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینیان بۆ سه‌ر شوقه‌یه‌ك له شاره‌كه ئه‌نجام دا، به‌م هۆیه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌ك و زیاتر له 200 هه‌زار یۆرۆ و هه‌روه‌ها 200 پاكه‌تی كۆكاییندا گرت.
پۆلیسی نیویۆرك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند: شوقه‌كه ماوه‌یه‌ك بوو له لایه‌ن تیمی پۆلیسی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له ژێر چاودێرییدا بوو، ئه‌فسه‌ره‌كانمان چاودێریی بار و كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه له‌وێدا، یه‌كێكیشان له‌وانه بینیوه، كه دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه "پۆلیس نووسراوی ره‌زامه‌ندیی پشكنینی وه‌رگرتووه و به‌م هۆیه‌وه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر 50 پاكه‌ت كۆكاییندا بگرن، كه هه‌ریه‌كه‌ی كێشی یه‌ك كیلۆیه و لۆگۆی بازرگانیی كریستیانۆ رۆناڵدۆی به‌سه‌ره‌وه بووه، كه لۆگۆی CR7ـه، جگه له ده‌مانچه‌یه‌ك و 200 هه‌زار یۆرۆ".
لۆگۆی بازرگانی رۆناڵدۆ "CR7" كورتكراوه‌ی ناوی "كریستیانۆ رۆناڵدۆ" و ژماره‌ی درێسه‌كه‌یه‌تی، كه 7ـه.
پێده‌چێت ئه‌و بازرگانانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، بۆ شاردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و كاره‌كه‌یان، ئه‌و لۆگۆیه‌یان به‌كار هێنابێت، چونكه ئه‌وه ماركه‌ی بازرگانییه و به‌سه‌ر جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی تره هه‌یه.