كتێبێكی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز له‌لایه‌ن ''موحسین ئۆزده‌میر''ه‌وه بۆ شێوه‌زاری كرمانجی هاتووه‌ته وه‌رگێڕان و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه موحسین ئۆزده‌میر وه‌رگێڕی كتێبه‌كه له باكوری كوردستان، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز له‌سه‌ر زانستی وه‌رگێڕان له‌لایه‌ن ''سیتاڤ'' چاپ و بڵاو كرایه‌وه. ئه‌م كتێبه كۆنترین توێژینه‌وه و ئامۆژگارییه كه به زمانی كوردی - سۆرانی تۆمار كراوه و له‌لایه‌ن مێژوونووسی كورد چاپ كراوه كه ده‌بوو له كتێبخانه‌ی كرمانجی هه‌بوایه.
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌م كتێبه‌ی وه‌رمگێڕاوه بۆ شێوه‌زاری كرمانجی، له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی ''سیتاڤ'' چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌هاوكاری شاعیری كورد یوسف مه‌نتك.
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه موحسین ئۆزده‌میر ده‌ڵێت، ئه‌م كتێبه‌ی وه‌رمگێڕاوه بۆ شێوه‌زاری كرمانجی
بۆ وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن كارگێڕی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری جه‌مال نه‌به‌ز و نه‌عیمه خانی خوشكی و مامۆستا ده‌وه‌ن، مۆڵه‌تم پێ دراوه و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان توانیم چاپی بكه‌م.
پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز نووسه‌ر و بیرمه‌ندی كورد، رۆژی هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2018 له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد، ئه‌و نووسه‌ر و بیرمه‌ند و لێكۆڵه‌رێكی كوردبوو، 85 ساڵ ژیا و پڕ به‌رهه‌رم بوو، 50 ساڵی كۆتایی ته‌مه‌نی له تاراوگه به‌سه‌ر برد، زیاتر له 100 كتێب و 500 لێكۆڵینه‌وه و وتاری گرنگی نووسی له ژیانیدا.