كۆمپانیای هیۆندای دوای ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می له ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی ڕاگه‌یاند، دووباره لێیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه كێشه‌ی پاتری هه‌بوو و ناچار بوو ئه‌وه‌ی فرۆشراویشه بیانگه‌ڕێنێته‌وه كۆمپانیا و له بازاڕ بیانكێشێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه ده‌ڵێ، هیۆندای زیاتر له 100 هه‌زار ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له جۆری ''جێنسس و G70 و G80'' له بازاڕه‌كان كشانده‌وه، ئه‌وه‌یش به دووه‌م شكستی كۆمپانیای هیۆندای داده‌نرێت له هه‌نگاونانی بۆ به كاره‌باییكردنی ئۆتۆمبێله‌كانی.
هیۆندای بۆ دووەم جار لە ئۆتۆمبێلی کارەباییدا سەرکەوتوو نەبوو
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی گوتووه كه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه له ئیستۆپی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه، ''سیستمی برێكی ته‌واو نییه''. له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌یشدا به‌شێكیان سیستمی ABSیشیان ته‌واو نه‌بوو، ئه‌مه‌یش هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی له پێش هیۆندای نه‌هێشته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه به ناچاری له بازاڕه‌كان بیانكێشێته‌وه و قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی زیانمه‌ندیش بكات.
هیۆندای كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندای له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هیۆندای به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا. ئه‌مه دووه‌م شكستی هیۆندایه له بواری كاره‌باییدا.