ژنێكی ته‌مه‌ن /23/ ساڵ له سنووری ڕانیه به‌هۆی گڕگرتنی سۆپاوه سووتا. ڕووداوه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕوویداوه و باس له‌وه ده‌كرێ كه 50%ی جه‌سته‌ی سووتابێت.
رووداوه‌كه له گوندی مێرگه‌سه‌ر سه‌ر به شاره‌دێی بێتواته‌ی شارۆكه‌ی رانیه روویداوه، پۆلیس ده‌ڵێن، سووتانه‌كه به‌ئه‌نقسه‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو سۆپایه‌كی لێوه نزیك بووه و سووتاوه دواتر ژنه‌كه‌یش 50%ی گیانی سووتاوه.
شایه‌تحاڵێكی ڕووداوه‌كه بۆ "وشه" ده‌ڵێ، سه‌عات دووی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پۆلیسی شاره‌دێی شكارته گه‌یشتووه‌نه‌ته گونده‌كه‌یان و خه‌ڵك كۆبوونه‌ته‌وه دواتر ده‌ركه‌وتووه كه‌ژنێك به‌هۆی سۆپاوه سووتاوه.
شایه‌تحاڵه‌كه باس له‌وه‌یش ده‌كات پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆریان كردووه نه‌وه‌ك ئاگره‌كه به ئه‌نقه‌ست بووبێ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی گڕی سۆپاكه‌وه بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌رینیش راگه‌یه‌نراوێكی له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه و نووسیویانه، ژنێك به‌ناوی (د.ر.ح.) ته‌مه‌ن /23/ ساڵ پیشه‌ی ژنی ماڵه به‌هۆی گڕ گرتنی سۆپای نه‌وت سووتاوه.
پۆلیس وته‌ی ژنه‌كه‌یشی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به وته‌كانی خۆی ده‌ڵێت له كاتی تێكردنی نه‌وت له سۆپا ده‌ستبه‌جێ سۆپاكه گڕی گرتووه و به‌و هۆیه‌وه سووتاوه، ئێسته به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه.
یه‌كه‌مجار نییه له هه‌رێمی كوردستان ڕٍووداوی له‌مشێوه‌یه روو ده‌ده‌ن، سۆپا و ته‌باخی نه‌وت سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوون بۆ گڕ گرتن و سووتانی مرۆڤ. له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كه به ئه‌نقسه‌ت یان خۆسووتاندن نه‌بێت.