ڕێنوێنی بۆ خاوەن ئاڵتیمای تاکسی

:: PM:06:45:04/04/2021 ‌

یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی لە کورستان ڕەواجی زۆرە نیسان ئاڵتیمایە، کە زۆرێک لە شۆفێرانی هەرێمی کوردستان حەزی پێ دەکەن، بەڵام کۆمەڵێکی تایبەت هەن بۆ مەبەستی تاکسی دروست کراون، بۆیە لەم بابەتەدا شارەزایەکی میکانیکی چەند ڕێنوێنییەک دەدات بەو کەسانەی ئاڵتیمای تاکسیان پێیە کە هەڵەیەکی باو ئەنجام نەدەن.

لەمبارەیەوە ئاراس ئەحمەد، شارەزای بواری میکانیکی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشە'' گوتی، بە هیچ شێوەیەک لە ئۆتۆمبێلی ئاڵتیمادا بەتایبەت ئەوانەی کراون بە تاکسی و لە کۆمپانیاوە وا دروست کراون، نابێت ملەبەخی بە سپڕا پاک بکرێتەوە، چونکە ئەگەر پاک کرایەوە بەسپڕا، دوای سلۆری داڕوات بۆ ''1900 RPM'' و نزم نابێتەوە.

ئەم شارەزایە ڕێنوێنی دەکات کە مەلبەخ بەبێ شارەزایی بەسپڕا خاوێن نەکرێتەوە، چونکە ئەمە گڵۆپی عەقلی ئۆتۆمبێلەکە پێ دەکات

گرفتەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوەکە بە هیچ جۆرە کۆمپیوتەرێکیش بەرنامە وەرناگرێتەوە، بۆیە پێویستە لەکاتی پیس بوونی ملەبەخ لای کەسی شارەزا پاک بکرێتەوە بە شێوەیەک کە بەرنامەکەی نەڕوات، چونکە ئەمە گرفت بۆ عەقڵی ئۆتۆمبێلەکە دروست دەکات و کێشەی گەورە لە بزوێنەردا ڕوودەدات. 

ئەم شارەزایە ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە چارەسەری ئەم کێشەیە دەکرێت بە گۆڕینی پارچەیەک لەسەر عەقڵی ئۆتۆمبیلەکە، بۆیە ڕەنوێنیتان دەکەم بۆ ئەوەی تووشی ئەم خەرجییە زۆرە نەبن پێویستە لای کەسی شارەزا ملەبەخی پاک بکەیتەوە.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان