دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناسرییه، فه‌رمانی گرتنی بۆ ئه‌فسه‌رێكی گه‌وره و چه‌ند سه‌ربازێك ده‌كرد كه ده‌ستیان له كوشتنی خۆپێشانده‌رانی 2019ی شاره‌كه هه‌یه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناسرییه، فه‌رمانێكی ده‌ركردووه به گرتنی ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی "عه‌قید" به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی خۆپێشانده‌رانی شاره‌كه، هاوكات گرتنی سێ سه‌ربازیش كه پاسه‌وانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ن و هه‌مان تۆمه‌تیان له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و دادگایه به پێگه‌كه‌ی گوتووه، ئه‌وانه‌ی گیراون یه‌كیان ئه‌فسه‌رێكه به پله‌ی "عه‌قید"، هاوكات سێ له پاسه‌وانه‌كانیشی گیراون و سه‌رجه‌میان تۆمه‌تی كوشتنی خۆپێشانده‌رانی ناسرییه‌یان له‌سه‌ره، ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی له تشرینی دووه‌می 2019 به‌ڕێوه چوو.
له كۆتایی ساڵی 2019 خۆپێشاندانی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری له پارێزگای ناسرییه به‌ڕێوه چوو كه هه‌زاران خۆپێشانده‌ر هاتنه سه‌رشه‌قام، دواتر خۆپێشاندان هه‌موو پارێزگاكانی تری باشووری عێراق گرته‌وه و تێیاندا داوای خزمه‌تگوزاری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و سیستمی سیاسی ده‌كرا، به‌هۆیه‌وه پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی ته‌ناهی و خۆپێشانده‌ران دروست بوو.
جیاله‌وه‌ی توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهی بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 600 كه‌س، هاوكات چه‌ندان چالاكی مه‌ده‌نی كوژران یان گیران.