له ئۆتۆمبێلدا به‌تایبه‌ت ئۆتۆمبێله مۆدێل نوێیه‌كان، چه‌ند دوگمه هه‌یه و چه‌ندانیش زیاد كراوه كه هه‌ر یه‌كه‌یان كارێكی دیاریكراو ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ناویشیاندا دوگمه‌ی RSCA Off كه شاره‌زایه‌كی میكانیكی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌م دوگمه‌یه بۆچی به‌كار دێت و گرنگی چییه؟
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیار و شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، دوگمه‌ی RSCA Off به‌گشتی بۆ ناچالاككردنی ''ئێرباگه شانه‌كانه''، واته تۆ كاتێك په‌نجه‌ی پێ داده‌گریت و OFFی ده‌كه‌یت، به مانای ئه‌وه دێت كه تۆ ئێرباگه‌كانی شانه‌كانت ناچالاك كردووه ''ئه‌و ئێرباگانه‌ی له گۆشه‌كانی ته‌نیشتی ئۆتۆمبێلن''.
ئەم شارەزایە هۆشیاریی دەداتە شۆفێران کە بەبێ بوونی شارەزایی هیچ دووگمەیەک دانەگرن و ناکار و کارای نەکەن
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه‌ت داگرت و OFF بوو، ته‌نانه‌ت له‌كاتی كاره‌ساتی نه‌خوازراویشدا ئێرباگی شانه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناته‌قن، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆر له ئۆتۆمبیله‌كان هه‌مان دوگمه‌یان هه‌یه كه بته‌وێ ئه‌رباگی سه‌رنشین ناچالاك بكه‌یت، له‌سه‌ر دوگمه‌كه نوسراوه Airbag Passenger OFF ، بۆ كاتێك به‌كار دێت كه شۆفێر بیه‌وێت ئایرباگی سه‌رنشینی ته‌نیشتی ''سه‌كن'' ناچالاك بكه‌یت و له‌كاتی پێكدادان نه‌ته‌قێت.
ئێرباگ یه‌كێكه له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێل، به‌ڵام به‌شێك له شۆفێران به‌هۆی نه‌زانی و ناشاره‌زاییه‌وه، له دوگمه‌كانی ئۆتۆمبێل ئێرباگ ده‌كوژێننه‌وه، ئه‌مه‌یش مه‌ترسی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی شۆفێره‌كه، بۆیه شاره‌زایان هۆشیاریی ده‌ده‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك دوگمه‌ی RSCA Off و Airbag Passenger OFF به نه‌زانی دانه‌گرن، ئه‌مه‌یش بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان له‌كاتی شۆفێریدا.