800 هەزار تۆن بەرهەمی كشتوكاڵی لە پەروێزخان و خوسرەوی هاوردە كراوە

:: PM:04:28:05/04/2021 ‌
لە دوو دەروازەی سنووری كە یەكێكیان لە ژێر كۆنترۆڵی عێراق و ئەوەی تریان لە ژێر كۆنترۆڵی هەرێمی كوردستاندایە، 800 هەزار تۆن بەرهەمی كشتوكاڵی هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان كراوە.

موراد مەحمودیانفەر بەڕێوەبەری كشتوكاڵی قەسری شیرین، باسی لەوە كردووە لە هەردوو دەروازەی بازرگانی خوسرەوی و پەروێزخان، 800 هەزار تۆن بەرهەمی كشتوكاڵی هاوردەی هەرێمی كوردستان و بازاڕەكانی عێراق كراون.

پشكی شێری ئەو هەناردەیەش لە ناو بەرهەمە كشتوكاڵییەكان، بەر پیاز كەوتووە كە 145 هەزار تۆن بووە


پیاز، تەماتە، سێو، شووتی، پەتاتە، گندۆرە لە گرنگترین ئەو بەرهەمە كشتوكاڵییانەن هاوردە كراون  و پشكی شێری ئەو هەناردەیەش لە ناو بەرهەمە كشتوكاڵییەكان، بەر پیاز كەوتووە كە 145 هەزار تۆن بووە، تەماتە بە 143 هەزار تۆن و سێو بە 125 هەزار تۆن لە پلەكانی دواتر دێن.

بەگوێرەی ئیرنا، تەواوی ئەو بەرهەمانە لە دەروازە سنوورییەكان ماوەیەك كەرەنتین كراون، دوای دڵنیابوون لەوەی هیچ كێشەیەكیان نەبووە، بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق گواستراونەتەوە.

پێویستە بگوترێ گرنگترین دەروازەی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان و عێراق، پەروێزخانە و دەروازەكە لە ساڵی 2007 كرایە فەرمی. 54%ی كۆی بەرهەمی نانەوتی ئێران لەو دەروازەیەوە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان هەناردە دەكرێت.



وشە - سلێمان تاشان