ده‌سه‌ڵاتی ئێران ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، سیخوڕێكی ئیسرائیلی له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا گرتووه كه بۆ هه‌واڵگریی ئیسرائیل كاری كردووه، هاوكات چه‌ند كه‌سێكی تریشی گرتووه كه بۆ هه‌واڵگریی وڵاتانی تر ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا رای گه‌یاندووه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێزێكی هه‌واڵگریی سیخوڕێكی ئیسرائیلییان گرتووه.
به‌پێی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی ئازه‌ربایجان، جیا له سیخوڕه‌كه‌ی ئیسرائیل، چه‌ند كه‌سێكی تریشیان له هه‌مان پارێزگادا گرتووه كه كار بۆ هه‌واڵگریی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن. بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی وڵاته‌كان بكات.
به‌رده‌وام ئیسرائیل ئاماژه به دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ده‌كات كه پێی وایه له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌و وڵاته جۆرێك له مه‌ترسی و نیگه‌رانیی دروست كردووه كه ئێران به ئاشكرا دوژمنایه‌تیی ئیسرائیل ده‌كات، چه‌ند جارێكیش به‌رپرسانی ئێران رایان گه‌یاندووه كه ئیسرائیل له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت ده‌كه‌ن.
ئیسرائیلیش هۆشداریی داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا كه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی پێنج كۆ یه‌ك، ئه‌گه‌ر مه‌ترسیی بكه‌وێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ناچار بێت، ئه‌وا خۆی به ته‌نیا هێرش ده‌كاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.