وه‌ك زۆر له بواره‌كانی تری ژیان، كه رۆژێكیان له ساڵ له ئاستی دنیا بۆ دیاریی كراوه و له‌م رۆژه‌دا بایه‌خێكی تایبه‌تیی پێ ده‌درێت، ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانیی وه‌رزشه.
له مانگی ئابی 2013 ده‌سته‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاری دا رۆژی 6ی نیسان وه‌ك "رۆژی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رزش له پێناو گه‌شه‌پێدان و ئاشتی" دیاریی بكات.
رێكخراوی یونیسكۆ سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رۆڵی پێشه‌نگ ده‌بینێت له بواری په‌ره‌پێدان به په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزش.
یونیسكۆ پێی وایه، وه‌رزش هۆكارێكی به‌هێزه بۆ تێكه‌ڵبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا، هه‌روه‌ها بۆ پێشخستنی لاوان، بۆیه رێكخراوه‌كه سووده‌كانی وه‌رزش له‌ودیو سنووری یاریگه‌كان و فراوانتر ده‌یبینێت، چونكه بنه‌ماكانی بواری وه‌رزش، وه‌ك "یاریی خاوێن و رۆحی تیمه‌كان"، به دیدی رێكخراوه‌كه سه‌باره‌ت به ته‌واوی كۆمه‌ڵگه، زۆر گرنگه.
وه‌رزش به درێژایی مێژوو رۆڵێكی گه‌وره‌ی له كۆمه‌ڵگه‌كاندا بینیوه، به تایبه‌تی له بواری وه‌رزشی ركابه‌ری و چالاكی جه‌سته‌یی و یارییكردن و هه‌روه‌ها هێنانه‌دی ئاشته‌وایی.
راستییه‌كه‌ی وه‌رزش نوێنه‌رایه‌تیی هاوبه‌شییه‌كی سرووشتییه بۆ ته‌واوی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له نێویشیان دا رێكخراوی یونیسكۆ.
له‌م رۆژه‌دا پێویسته ئه‌وه بزانین، وه‌رزشكردن یه‌كێكه له بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ، كه پێویسته رێزی لێ بگیرێت و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا جێبه‌جێ بكرێت.
له كوردستانیش وه‌رزش پێگه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و خه‌ڵكی كوردستان خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریان بۆ وه‌رزش هه‌یه، به سه‌تان یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ن و به هه‌زاران تیپی میللی و ئاره‌زوومه‌ندانه و به هه‌زاران هۆڵ بۆ وه‌رزشه جۆراوجۆره‌كان هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر وه‌رزش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها حكوومه‌تی كوردستان له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه، به پێی توانای خۆی بایه‌خی به وه‌رزش داوه، به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی چالاكی لیژنه‌ی ئۆڵمپی و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و په‌ره‌پێدانی یانه وه‌رزشییه‌كان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌رزش له قوتابخانه و زانكۆكان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌دا، كه هه‌رچه‌نده سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی په‌یژه‌یی و زانستیی كه‌می به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام پرۆسه‌یه‌كه هه‌بووه و به‌رده‌وامه، به‌ڵام ده‌مێكه كاتی ئه‌وه هاتووه، هه‌یكه‌لی وه‌رزش له كوردستان سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه و بخرێته سه‌ر رێگه‌یه‌كی راست و ئه‌كادیمی.
جگه له‌وه، له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌بردندا كێشه و گرفتی زۆره و پێویستی به بنیاتنانه‌وه هه‌یه، به تایبه‌تی له رووی دانانی كه‌سانی شیاو بۆ شوێنی شیاو.
له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا وه‌رزش و هونه‌ر زیندوو و بایه‌خدار بێت، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه پێشكه‌وتووه و به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دروست و ته‌ندروست هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه پێم وایه حكوومه‌تی كوردستان، سه‌ره‌ڕای بارگرانیی بارودۆخی ئابووری و سیاسی له‌م قۆناغه‌دا، پێویسته ریفۆرم له بواری وه‌رزشدا بكات و سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تێكی روون و باشتری بۆ دابڕێژێت و وا بكات "وه‌رزش بۆ هه‌مووان و له پێناو وه‌رزشدا بێت"، چونكه ئه‌وه‌ی تا ئێسته گرفتی سه‌ره‌كییه له وه‌رزشی كوردستاندا، نه‌بوونی ستراتیژیه‌ت و روئیایه‌كی روونه بۆ وه‌رزش له‌م هه‌رێمه‌دا.