پزیشكێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای ده‌كات، گه‌شتیارانی ڕۆیشتوو له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه، له ڕێی تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان بۆ لبنان و سووریا و میسر و توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پاره‌كه‌یش بۆ لایه‌نێكی تایبه‌تی ناو حه‌شدی شه‌عبی ده‌چێت و سه‌رجه‌م پشكنینه‌كانیش به یه‌ك سه‌عات ده‌درێته‌وه هاووڵاتییان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی نیسان، دكتۆر مسته‌فا كه‌ریم له ژووی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته له هه‌موو عێراقه‌وه ته‌نیا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گه‌شتی گه‌شتیاری هه‌یه بۆ وڵاته‌كانی /سووریا (گه‌شتی گه‌شتیاری و ئاینی) - لبنان (گه‌شتی گه‌شتیاری و گه‌شتی خوێندن) - توركیا (گه‌شتی گه‌شتیاری و نه‌خۆشی و خوێندن و بازرگانی) - میسر (گه‌شتی گه‌شتیاری و ته‌ندروستی و خوێندن و بازرگانی) له‌گه‌ڵ چه‌ندانی وڵاتی بیانی، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌شتانه پێویسته هاووڵاتییان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای تایبه‌ت به‌خۆیان بكه‌ن".
حه‌شدى شه‌عبى نۆرینگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه
ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی كرد، پشكنینه‌كه له ڕێی حكوومه‌ته‌وه ده‌بێ بكرێت و ته‌نیا 50 هه‌زار دینار له هه‌ر هاووڵاتییه‌ك وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له به‌غدا به‌پێی فه‌رمانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق و ڕه‌بعه‌ڵاوه، نۆرینگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان دیاری كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پشكنینه.
"ئێسته هاووڵاتییان پشكنین ده‌كه‌ن له تاقیگه‌ی (ئیدریس) بۆ شیكاری نه‌خۆشییه‌كان له ناوچه‌ی كه‌ڕاده نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌غدا، پشكنینه‌كه به 75 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌كه‌ن بۆ هاووڵاتییان، له‌وه‌ش گه‌نده‌ڵیتر ئه‌وه‌یه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بچێت بۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی، وای بۆ ده‌نووسن كه كێشه‌ی نییه و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه، هه‌وره‌ها پشكنینه‌كان به كه‌متر له سه‌عاتێك ده‌درێته‌وه هاووڵاتییان و ده‌توانی به بڕی 25 هه‌زار دیناری تریش به‌بێ چوونه تاقیگه‌كه، ماوه‌كه‌ت بۆ درێژ بكه‌نه‌وه و فۆڕمی تازه‌ت پێ بده‌ن". دكتۆر مسته‌فا كه‌ریم له ژووی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق وای گوت.
كه‌رتی ته‌ندروستی له عێراق گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌كرێت
له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیی له كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌و پزیشكه ڕای گه‌یاند، "كه‌رتی ته‌ندروستی له عێراق گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌كرێت، ئاماره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایش كه به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت ناتوانێ بڕیاری ڕاستی بدات، به‌رده‌وام مه‌زاره‌كان پڕی سه‌ردانكه‌رن و هیچ هاووڵاتییه‌ك خۆی ناپارێزێت و پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان نابن، ژیانی ته‌واوی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له مه‌ترسیدایه".
ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، هاوئاهه‌نگییه‌كه بۆ گه‌نده‌ڵى له‌و كاره له نێوان فڕۆكه‌خانه و تاقیگه‌كه و كه‌رتى حكوومى ده‌كرێت، به‌وه‌ى له كه‌رتى حكوومى كاتیان نییه و به بیانووى زۆر نه‌خۆشى ڕه‌وانه‌ى ئه‌و تاقیگه‌یه‌ت ده‌كه‌ن، دواتر له فڕۆكه‌خانه پشكنینى ئه‌و تاقیگه‌یه‌ت پێ نه‌بێت ناهێڵن گه‌شته‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت به بیانوونى ته‌واوبوونى سه‌عاتى ڕاپۆرته پزیشكییه‌كه.
له كوردستان پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان به‌خۆڕاییه
شایانی باسه له ڕۆژی پێنجشه‌م یه‌كی نیسانه‌وه، به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان، به‌خۆڕایی بێت له تاقیگه‌كانی كه‌رتی گشتی (حكوومی) و له تاقیگه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانی ڕێپێدراوی كه‌رتی تایبه‌ت (ئه‌هلی)، نرخه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كرایه‌وه، ئه‌مه‌یش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتییان و ڕه‌چاوكردنی دۆخی ئابووری و گونجاندنی ئێسته‌ی خه‌رجی و نرخه‌كانی پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای پێداچوونه‌وه بڕیار درا، نرخه‌كه‌یش بۆ 50 هه‌زار كه‌م كرایه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ پێش 72 سه‌عات پشكنین بكه‌ن.
پاشخان:
یه‌كه‌م/ گرووپی "ره‌بعه‌ڵا": له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێ، دژی هه‌ر كه‌سێك ده‌وه‌ستنه‌وه كه دژ به ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بێت له عێراق، شێوازی كاركردنیان له‌سه‌ر تۆقاندن و تاوانكاری بنیات نراوه، به‌وشێوه‌یه رێگری له به‌رده‌وامبوونی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش دوای شكستهێنانی ئامرازه‌كانی پێشتر میلیشیاكان به‌كاریان هێنا له رێی رفاندن و كوشتنی چالاكان.
ئه‌ندامانی گرووپی "ره‌بعه‌ڵا" كه‌سانێكی تاوانكاری پێشوو یان ئه‌نجامده‌ری كاری نایاسایین، ئه‌وان سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و ئێرانن، مانگانه سه‌رانه و خاوه له خاوه‌ن دوكان و بازرگانه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كار بكه‌ن.
دووه‌م/ گرووپی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق": میلیشیای چه‌كدارین پێشتر له سووریا بوون و به‌شداری چه‌ندان تاوانی جه‌نگیان كردووه له‌و وڵاته، یه‌كێكن له گرووپه‌كانی ناو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی گرووپه‌كه‌یه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوكاری ڕاسته‌وخۆ ده‌كرێن، له لیستی تیرۆی ئه‌مه‌ریكا ناویان تۆمار كراوه، به‌رده‌وام دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن.