به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه و نه‌خۆشخانه‌كانی پڕ كردووه، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبووان به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتییانه به رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌ت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی نیسان، ڕیاز حه‌لفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هاووڵاتییان به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێم، به به‌ستنی ده‌مامك و دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و ئه‌نجامدانی پشكنین و كۆنه‌بوونه‌وه و چه‌ندانی رێنوێنیی تر، وایكردووه ئاماره‌كانی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رز ببێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕای گه‌یاند، له هه‌مووی ترسناكتر ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر پزیشكی پسپۆڕ، تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوونه و خۆشی له كه‌رتی ته‌ندروستی دروست بووه، هه‌روه‌ها لێنه‌دانی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پرۆسه‌كه‌ی قورس‌تر كردووه.
ئاماژه‌ی كرد، له مانگی ڕه‌مه‌زان تێكه‌ڵبوون و جێبه‌جێنه‌كردنی رێنوێنییه‌كان به‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌وا دڵنیایی ده‌ده‌م كه دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و ته‌ندورستی گشتی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه پێشنیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان بۆ نێوان شاره‌كان كردووه، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینی گشتی بژارده‌یه‌كی كراوه ده‌بێت له ئاینده‌یه‌كی نزیك بڕیاری لێ بده‌ین.
پێشتر ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، "ڕۆژانه حاڵه‌ته‌كان یه‌كجار به‌رز ده‌بنه‌وه و حاڵه‌تی خراپ و رێژه‌ی مردنیش به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه رێكاره‌كان زیاتر توند كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌بێت هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن."
زیاتر گوتی، "به‌شه‌كانی چاودێری چڕ پڕبوونه له تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێسته له دۆخێكی خراپ و مه‌ترسیدارداین، پێشتریش پێشبینیمان كردبوو".
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ به‌رزترین ڕێژه‌ی تووشبوون هه‌بوو له هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له هه‌زار تووشبوو و 16 گیان له‌ده‌ستدان بوو. هه‌روه‌ها به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش، دوێنێ به‌رزترین ڕێژه‌ی تووشبوون هه‌بووه له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق كه زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 423 تووشبوو و 39 گیان له‌ده‌ستدان بووه.