ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندی دانوستانكاری وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌باره‌ی پابه‌ندبوونی تاران به یاساكانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم و چه‌ند پرسێكی نوێ، به ناوبژیوانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌چێت. گوته‌بێژی ئه‌و یه‌كێتییه‌ش رای گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداره، به‌ڵام ئێران ئه‌و هه‌واڵه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئەمەریکا دەیەوێ ئەو نیگەرانییانە نەهێڵێت کە بەهۆی رەفتارەکانی ئێرانەوە دروست بوون
رۆژی هه‌ینی رابردوو، وڵاتانی به‌شدار له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك جگه له ئه‌مه‌ریكا، له رێی ئۆنلاینه‌وه كۆ بوونه‌وه و تێیدا بڕیاریان دا ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی نیسان له ڤیه‌نا به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و به به‌شداری وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، رووسیا، چین و فڕه‌نسا و ئێران كۆبوونه‌وه‌كان درێژه پێ بده‌ن.
دوو رۆژ دوای ئه‌و بڕیاره، یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئه‌و دانوستانه كردووه رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌وه رازی بووه نوێنه‌ری خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه بنێرێت و ئێرانیش هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌بڕیوه.
رژێمی كۆماری ئیسلامی، عه‌باس عه‌راقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئێران ره‌وانه‌ی ڤیه‌نا كردووه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو شانده‌كه‌ی ئێران گه‌یشتنه پایته‌ختی نه‌مسا بۆ ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌شداریی شاندی ئه‌مه‌ریكای له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ره‌ت كرده‌وه.
بایدن بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سزاکانی ئێران بە بەردەوامی دەهێڵێتەوە
سه‌ڵاحه‌دین به‌یگی شرۆڤه‌كاری سیاسی و مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی مۆنترالی كه‌نه‌دا، بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، بێگومان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌شداری شاندی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت، راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ئاماژه‌ی به رازیبوونی ئێران كردبوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكه كۆ ببنه‌وه، بووه هۆی دروستبوونی ناكۆكی له‌ناو باڵه راست و چه‌په‌كانی ده‌سه‌ڵات له ئێران.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی حكوومه‌تی ئێران هیچ گرنگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نییه و ته‌نانه‌ت له میدیاكانی ده‌ره‌وه وه‌ك هه‌واڵێكی ئاساییش گرنگی پێ نه‌درا، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راگه‌یه‌نراوێكی روو به ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
ئێران له‌دوای راگه‌یاندنی جۆ بایدن وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌رده‌وام مه‌رجی بۆ دانوستان له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 داناوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد تا ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران هه‌ڵنه‌گرێت، ئاماده نابن دانوستان له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن.
سه‌ڵاحه‌دین به‌یگی ده‌ڵی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێران ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌ك كارتێكی فشار به‌رانبه‌ر ئه‌وروپا به‌كار ده‌هێنا، ئه‌گه‌رنا بایدن پلانی خۆی بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده كردووه و به‌پێی پلانه‌كه هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ئێران بۆ ئه‌وه‌بوو ئه‌وروپا ناچار بكات فشار بخاته سه‌ر واشنتن بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكات به‌شێك له سزا ئابوورییه‌كانی ئێران هه‌ڵبگرێته‌وه.
دۆخی ئێران لە ئاستێک نییە بتوانێت داواکارییەکانی بسەپێنێت
"كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنی كۆمه‌ڵیك دانیشتنی درێژخایه‌ن له‌باره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رنامه و ره‌فتارانه‌ی ئێران كه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر ئه‌م به‌یانییه گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ین به چه‌ند جار دانیشتن له‌گه‌ڵ ئێران، كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌و رێككه‌وتنه نوێیه پێویستی به كاتێكی زۆر زیاتر له‌وه هه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانی ده‌كات". به‌یگی وای گوت.
ئه‌و مامۆستایه دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه روون ده‌كاته‌وه كه نیازی هه‌یه له‌باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ تاران دانوستانیان له‌باره‌وه بكات، ئه‌وه‌نده‌ی له راگه‌یه‌نراوه‌كانی كۆشكی سپییه‌وه ئاشكرا بووه، سنوورداركردنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و سیاسه‌ته‌كانی تاران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو خاڵی ترن كه به هاوئاهه‌نگی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌خرێنه سه‌ر رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك كه پێوه‌ست بوو به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
ساڵی 2015 رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك واژوو كرا و به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه، ئێران رێی به چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌دا هه‌ركات بیانه‌وێ سه‌ردانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، كۆمه‌ڵیك مه‌رج و رێوشوێنیان بۆ چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی تاران دانابوو كه ده‌بوو كۆماری ئیسلامی پابه‌ندیان بێت. له به‌رانبه‌ریشدا له ماوه‌ی پێنج ساڵ ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتنه‌كه سه‌لماند، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی سه‌ر تاران هه‌ڵده‌گرێته‌وه كه به‌هۆی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانیه‌وه خستبوویه سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ساڵی 2018 به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك كشایه‌وه، تره‌مپ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به خراپترین رێككه‌وتنی مێژووی ئه‌مه‌ریكا وه‌سف كرد و رای گه‌یاند، پێویسته رێككه‌وتنێكی تر له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت كه تێیدا ئه‌و رژێمه پابه‌ند بكرێت به‌وه‌ی چیتر ده‌ستدرێژی نه‌كاته سه‌ر وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پاڵپشتی له گرووپه تیرۆریستییه‌كان نه‌كات، هاوكات سنوورێك بۆ چالاكییه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته دابنرێت.
تره‌مپ بۆ ملكه‌چكردنی ئێران به‌و رێككه‌وتنه نوێیه، سه‌رجه‌م سزا ئابوورییه‌كانی گه‌ڕانده‌وه سه‌ر تاران و كۆمه‌ڵێك سزای قورسی تریشی پێ زیاد كردن كه له هه‌مووان گرنگتر، قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بوو، دوای ئه‌و بڕیاره، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له رۆژانه دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیله‌وه گه‌یشته كه‌متر له 300 هه‌زار به‌رمیل و به‌های دراوی ئێرانی به ته‌واوه‌تی داته‌پی و ئابووری ئه‌و وڵاته رووخا.
ئێسته بایدن ده‌یه‌وێ له رێیه‌كی تره‌وه هه‌مان ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی تره‌مپ بباته پێشه‌وه و به رێككه‌وتن و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گه‌مارۆیه‌كی ئابووری سه‌ر تاران هه‌ڵبگرێت، ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تاران ده‌ست ده‌كات به دانوستان بۆ رێككه‌وتنه نوێیه‌كه.