جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌تی ده‌كاته‌وه كه ته‌واوی كاره‌با بدرێ به كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌ڵێ، كه‌رتی تایبه‌ت هاوئاهه‌نگی پێشخستنی كاره‌با ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی نیسان، گوڵیزار سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با له‌باره‌ی راده‌ستكردنی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت گفتوگۆیان كردووه، روونی كردووه‌ته‌وه كه كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت نادرێ.
وه‌زاره‌تی كاره‌با چه‌ند بۆشاییه‌كی هه‌یه و پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت بۆی پڕ بكاته‌وه
ڕوونیشی كرده‌وه كه كه‌رتی تایبه‌ت هاوئاهه‌نگی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با پێشڤه‌چوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ و هه‌نگاوی باش له به‌رهه‌مهێنان و چاكسازی تێیدا بنرێ.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان، ئێسته وه‌زاره‌تی كاره‌با چه‌ند بۆشاییه‌كی هه‌یه و پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت بۆی پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارگرانكردنی هاووڵاتییان نابێت.
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان، كه‌رتی كاره‌با بوو، دوای پێكهێنانی كابینه نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كه‌رته به ته‌واوی گه‌شێنرایه‌وه و چه‌ندان پڕۆژه له‌و بواره له ناوچه جیاجیاكانی كورستان وه‌گه‌ڕ خرا.
ئێسته كاره‌بای كوردستان له قۆناغێكی باشدایه و بڕیاره بۆ مانگی داهاتوو زیاتر له 20 سه‌عات كاره‌با به هاووڵاتییان بدرێ، به‌هۆی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تیش، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی تۆمار كرد كه گه‌یشته سێ هه‌زار و 800 مێگه‌وات كه نزیكه له پڕكردنه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتییان.