د.دانه‌ر ئه‌بوبه‌كر نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و رووسیا و ئاستی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، ده‌ڵێ هه‌رێمی كوردستان بۆ رووسیا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، رووسیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له مێژه هه‌رێمی كوردستان و كوردی بۆ گرنگ بووه.
•ده‌مه‌وێ سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م ئایا رووسیا به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌رێمی كوردستان؟
به دڵنیاییه‌وه، كورد ھه‌میشه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریی رووسیا و یه‌كێتی سۆڤییه‌تیشدا جێی گرنگی رووسیا بووه، بۆ یه‌كه‌مین جار له سه‌ته‌ی 19 قامووسی رووسی و كوردی دروست كراوه له لایه‌ن رۆژھه‌ڵاتناسه رووسه‌كانه‌وه، ئه‌وه زۆر مانای گرنگ و ستراتیجی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه كورد له دێرزه‌مانه‌وه جێی گرنگی رووسیا بووه.
•ئه‌گه‌ر كورد هێنده بۆ رووسیا گرنگه، ئایا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی یان ده‌قێك هه‌یه ئه‌وه پێشان بدات؟
به‌ڵێ، زانایانی رۆژھه‌ڵاتناسی رووسیا زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌یان له‌سه‌ر كورد و كوردستان كردووه، زیاتر له 500 په‌رتووك و دۆكیۆمێنتی زانستی له‌سه‌ر كورد بوونیان ھه‌یه، ئێسته رووسیا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی زانستی مێژوویی و ئه‌ده‌بییه له‌سه‌ر كورد و كوردستان.
•ئایا ئه‌و گرنگیدانه‌ی رووسیا بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی ماوه؟
له دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق دداننان به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری ھه‌رێمی كوردستان- عێراق له چوارچێوه‌ی عێراقدا، رووسیای فیدراڵ وه‌ك یه‌كه‌م وڵات كونسوڵگه‌ری گشتی له كوردستان كرده‌وه، له ساڵی 2012 بۆ یه‌كه‌مین جار سه‌رۆك بارزانی بانگھێشتی رووسیا كرا و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و زۆر داوده‌زگای تری سیاسی و زانستی بۆ رێكخرا. دواتر نێچیرڤان بارزانی بووه درێژه‌پێده‌ری دیدار و گفتوگۆكانی سه‌رۆك و چه‌ندان دیداری سیاسی و ئابووری گرنگی ئه‌نجام دا، به ھه‌مانشێوه دووجار له‌و ماوه‌یه‌دا دیداری كورتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیای فیدراڵ ڤلادمێر پوتین ھه‌بووه.
•له ساڵی 2019 شاندێكی گه‌وره‌ی ژووره بازرگانییه‌كان سه‌ردانی رووسیایان كرد، ئه‌مه له چوارچێوه‌ی پێوه‌ندییه‌كان بوو؟
به‌ڵێ، ساڵی 2019 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی كوردستانی كورد، دووپاتی له پێوه‌ندییه گرنگ و مێژوویی و ئابوورییانه‌ی سه‌رده‌می نوێی نێوانمان كرده‌وه، به تایبه‌ت ھاتنی شاندێكی گه‌وره‌ی ژووره بازرگانییه‌كانی كوردستان بۆ مۆسكۆ له ساڵی 2019، كۆمه‌ڵێك كۆڕ و كۆنفرانس و دیدار و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ داوده‌زگا و ژووری بازرگانی مۆسكۆ.
•بڕیار بوو ساڵی 2020 شاندێكی ژووره بازرگانییه‌كانی رووسیا سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن و ئه‌و سه‌ردانه نه‌كرا، بۆچی؟
راسته ده‌بوو له به‌ھاری 2020 شاندێكی گه‌وره‌ی ژووری بازرگانی رووسیا بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌فته‌ی رووسی و كوردی بێنه ھه‌ولێر، ھه‌موو به‌رنامه‌كان رێكخرابوون، به‌داخه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و سه‌ردان و به‌رنامه‌ی دواخست، ئه‌مانه ھه‌مووی نیشانه‌ی گرنگی رووسیایه وه‌ك ئه‌ندامی ھه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به ھه‌رێمی كوردستان.
•بۆ داهاتوو به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆ، به‌نیازی باشكردنی پێوه‌ندییه‌كان و كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی هه‌ن؟
ئێمه له نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رووسیا لامان گرنگه پێوه‌ندییه‌كانمان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ره جیهانییه‌كان و هه‌رێمییه‌كان به‌ره‌وپێش به‌رین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رنامه و كاری باش داڕێژراون له كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، ئێمه‌ش كاری رژدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
•ئه‌و پلانه‌ی كه باسی ده‌كه‌ی له چ بوارێكدان؟
ھه‌مه‌جۆركردنی داھاتی ھه‌رێمی كوردستان، رزگاربوون له پشتبه‌ستن به یه‌ك جۆر سامانی نیشتمان و وڵات كه پێشتر ته‌نیا نه‌وت بوو، راكێشانی كۆمپانیای بیانی و وه‌به‌رھێنه‌ری بێگانه و گه‌شتیاری بیانی بۆ ھه‌رێمی كوردستان و ئاسانكاریكردن له ھه‌موو بواره‌كانی تر بۆ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان.
•له بواری كشتوكاڵ چی كراوه، ئێسته هه‌رێم زۆر پێویستی به كشتوكاڵ هه‌یه؟
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه دانراوه، هه‌موو كه‌رته‌كان ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌ت كشتوكاڵ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆنا كه هه‌موو وڵاتانی دنیای گرته‌وه، له ناویشیاندا هه‌رێمی كوردستان و رووسیا، نه‌توانراوه ئه‌و به‌رنامه و پلانه بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردن.
•ئێسته هه‌ندێ كۆمپانیای گه‌وره‌ی رووسی له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، بۆ داهاتوو له بواری وه‌به‌رهێنان كۆمپانیای تر دێنه هه‌رێم؟
به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێسته هه‌ریه‌كه له كۆمپانیای گازپرۆم نێفت و رۆسنێفت له بواری وزه، له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیای تریش له بواری جۆراوجۆر ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و ھه‌ندێكیان ده‌ستیان پێ كردووه بۆ كاركردن له هه‌رێم.
•گرنكی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووسیا له چیدایه؟
ھه‌رێمی كوردستان چۆن بۆ ده‌وڵه‌تانی دنیا و ھاسنوورمان گرنگه، به‌ھۆی دابه‌شبوونی كوردستان و ژماره‌ی زۆری گه‌لی كورد، وه‌ك سێیه‌م نه‌ته‌وه‌ی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خاكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و گاز، ھه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنی جیۆگرافیای، له ھه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر ھه‌رێمی كوردستان شوێنی جیۆسیاسیی رووسیا نه‌بێت، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ھه‌رێمی كوردستان ھاوسنووری ئه‌و شوێنه‌یه كه جیۆسیاسی رووسیای تێدایه كه سووریایه.
دیمانه‌ی هۆشیار عه‌لی