گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ند هەڵوێست محەمەد نوێترین بەرهەمی هونەری تایبه‌ت خۆی به ڤیدیۆیه‌كى كورت بڵاو كردووه‌ته‌وه له فه‌یسبووك كه بڕیاره بەمزووانە پێشكەشى بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شى نیسان، ھەڵوێست محەمەد گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ند به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌مى تایبه‌ت به‌خۆم به شێوه‌ى كلیپ به‌ناوى (زەریا) لە داهاتوویەكی نزیكدا پێشكەشی هەوادارانمى ده‌كه‌م و بڵاو ده‌بێته‌وه".
ھەڵوێست محەمەد له پێگه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك تیزەری كلیپه‌كه‌یشى بڵاو كردووه‌ته‌وه. شایه‌نى باسه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ى دەبێته دووەمین كلیپی كه لە ئەمساڵدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه. یه‌كه‌م به‌رهه‌مى له ساڵى نوێ به‌ناوى (دكتۆر) بوو.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌باره‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه ئاشكراى كرد، "تێكستی گۆرانی زەریا لەلایەن مەسعوود فەتحی نوسراوە، ڕۆزبێ موسلیح كاری میوزیك ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە، لە دەرهێنانی هونه‌رمه‌ند هەردی سەلامییە. میران عومه‌ر ڕه‌نگ و ئیدێتى ئه‌نجام داوه".
ھەڵوێست محەمەد لەدایکبووی شاری ھەڵەبجەیە، لە ساڵی 2002 دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، كۆلێژى ئه‌ندازیارى ته‌واو كردووه، جگه له گۆرانى ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى فلمى سینه‌مایى په‌یكه‌رى دڵیش بووه.