تووشبوونی رۆژانەی كۆرۆنا لە عێراق حەوت هەزاری تێپەڕاند

:: PM:04:43:06/04/2021 ‌

بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 7300 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 5225 حاڵەتی چاكبوونەوە و 33 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 42572 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
مردن گەیشتووەتە 14535 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ سێشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 7300 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 5225 حاڵەتی چاكبوونەوە و 33 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 889271 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 789424 حاڵەت و مردنیش 14535 حاڵەت.

هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ سێشەم لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 856 تووشبوونی نوێ و 432 حاڵەتی چاكبوونەوە و 12 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 127047 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 111926 حاڵەت و مردن 3743 حاڵەت.

شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 132 ملیۆن و 572 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 876 هەزار حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل