ته‌واوی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی سلێمانی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه پڕ كراون له دروشم و وێنه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه و ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆی هه‌راسانكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی نیسان، به‌پێی به‌دواداچوونێكی "وشه" له چه‌ند شوێنێكی دیاری شاری سلێمانی، په‌كه‌كه پۆسته‌ری ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ڵواسیوه، هه‌روه‌ك له ناو بازاڕ و به‌شێك له شوێنه گشتییه‌كانیش وێنه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی حزبه‌كه‌یان هه‌ڵواسیوه.
به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه توركیا گۆیژه بۆردمان ده‌كات
زیاد كاكه ڕه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی بۆ خه‌ڵكی باشووری كوردستان و شاری سلێمانی درووست كردووه.
روونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه فڕۆكه‌ی توركی له چیای گۆیژه كه ناوچه‌یه‌كی گشتی و گه‌شتیارییه بۆردمان ده‌كات و خه‌ڵك ده‌كوژێت، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وانه‌وه له كونه‌ماسی خه‌ڵك قاچی له‌ده‌ست ده‌دات و بریندار ده‌بێت.
به گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتییه، په‌كه‌كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 400 گوند ئاوه‌دان نه‌كرێنه‌وه، ئه‌وان به‌هیچ جۆرێك ڕه‌چاوی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن و چیان بوێت ده‌كه‌ین.
پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به ته‌واوی له سنووری سلێمانی و شارباژێر چالاكی ده‌كه‌ن و له‌ڕێی ڕێكخراوی نهێنی و چالاكی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان ده‌ده‌ن. په‌كه‌كه بیانوویه‌كی به‌رده‌وامه بۆ توركیا تا ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان بۆردمان بكات.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا