له دوای ئاشنابوونی مرۆڤ به گه‌ردوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ گه‌ڕان به نێو بۆشایی ئاسمان و چوونی مرۆڤ بۆ سه‌ر مانگ و دواتر بۆ سه‌ر مه‌ریخه‌وه، تیۆریه‌ك له‌لایه‌ن زانایانه‌وه خرایه‌وه كه ڕێژه‌ی 68%ی گه‌ردوون له ڕێی وزه‌ی ڕه‌شه‌وه پێكهاتووه، ئه‌مه بووه باوه‌ڕێك و جێگیركرا، به‌ڵام له نوێترین توێژینه‌وه زانایان به به‌ڵگه‌وه ته‌واوی ئه‌و بۆچوونه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.
له زانستی كلاسیكی گه‌ردوونناسی، 68%ی گه‌ردوون له وزه‌ی ڕه‌ش پێكهاتووه و ئه‌و بڕه‌ی تریشی ماده‌یه‌كی جۆری لاستیكی و گه‌یه‌نه‌ر بووه، كه وا ده‌كات هه‌ساره و ئه‌ستێره‌كان به شێوازێكی ڕێك و پێك و زۆر وردی بیركاری جووڵه بكه‌ن، ئه‌مه به به‌رده‌وامی جێی مشتومڕی زانایان بووه، به‌ڵام زۆرینه‌یان پشتیوانیان كردووه و له‌و بڕوایه‌دابوون كه دابه‌شكارییه‌كه به‌مجۆره‌یه و گه‌ردوون له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێكهاتووه.
زانایانی گه‌ردوونناسی زانكۆی كۆپنهاگنی
دانیماڕك له نوێترین توێژینه‌وه به ته‌واوی ئه‌و بۆچوونه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و بڕیاریشه ته‌واوی توێژینه‌وه‌كه‌یان له داهاتوویه‌كی نزیك به ته‌واوی ورده‌كارییه‌وه بڵاو ببێته‌وه، ئێسته‌یش به ڕاگه‌یاندنی كورته‌یه‌كی توێژینه‌وه‌كه ته‌واوی زانستی گه‌ردوونناسیان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه جۆره وزه‌یه‌كی له‌مجۆره له گه‌ردوون هه‌بێت.
ده‌یان ساڵه هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دان كه وزه‌ی ڕه‌ش هێزی كێشكه‌ر و ڕاگری گه‌ردوونه
وزه‌ی ره‌ش به جۆره موگناتیسێكی زۆر نه‌رم ناو ده‌برێ، كه له هه‌وا بڵاو ده‌بێته‌وه و نابینرێ و هه‌ستی پێ ناكرێت، ته‌نیا ڕه‌نگی ئاسمان تاریكتر ده‌كات، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌یش ناوی نراوه وزه‌ی ڕه‌ش، به‌هۆی ئه‌م جۆره وزه‌یه‌وه جۆرێك له نه‌رمی و گونجاندن و چوونیه‌كی له نێوان ته‌واوی هه‌ساره و گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان دروست بووه، تا هه‌ریه‌كه‌یان به ئه‌رك و كاری خۆی هه‌ستێ و له خولگه‌ی خۆی بسووڕێته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له ڕێڕه‌وی خۆی لانه‌دات و به‌ر هه‌ساره‌كانی تر بكه‌وێ، هه‌ر ئه‌مه‌یش به هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی گه‌ردوون هه‌ژمار ده‌كرا و وزه‌كه‌یش به ڕێبه‌ری گه‌ردوون ناوی براوه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانایان له‌و بڕوایه‌دابوون، كه له ئه‌نجامی ئه‌م وزه‌یه‌وه، هه‌موو جووڵه‌یه‌كی گه‌ردوون ڕێكخراوه، ئه‌و ئاراسته‌ی هه‌ساره و ئه‌ستێره و نه‌یزه‌ك و هه‌موو پێكهاته‌كانی تری ناو گه‌ردوون ده‌كات.
له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و باوه‌ڕه له‌لایه‌ن زانایانه‌وه‌یش، به‌ڵام له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی ورد و زانستی نه‌بوو، تا ئێسته نازانرێ وزه‌ی ڕه‌ش پێكهاته‌كه‌ی چییه و نه‌خراوه‌ته ژێر وردبین و میكرۆسكۆپه‌وه، بۆیه به بڕوای زۆرێك له زانایان ئه‌مه ته‌نیا وه‌همێكه و هیچ ڕاستی له پشته‌وه نییه، چونكه زانست واتای داتا و زانیاری به‌رجه‌سته نه‌ك خه‌یاڵ و وێناكردن، بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر.
ستین هارلی هانسن یه‌كێك له توێژه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له زانكۆی كۆپنهاگن ئه‌نجام دراوه، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، كاتێك ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، ئه‌وكات بۆ هه‌مووان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕێژه‌ی 70%ی گه‌ردوونی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بوونی نییه، چونكه پێشتر به‌هۆی پشتبه‌ستن به‌و وزه‌یه‌وه نه‌خشه و گریمانه‌ی گه‌وره‌یی گه‌ردوون كراوه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و ماده‌یه بوونی نه‌بێت، ئه‌وا ته‌واوی ئه‌و لێكدانه‌وه و بۆچوونانه‌یش ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه و هیچ به‌هایه‌كیان نامێنێت.
هانسن باس له‌وه‌یش ده‌كات، ئه‌وان له توێژینه‌وه‌كه‌یان وزه‌ی ڕه‌شیان بۆ سانۆس گۆڕیوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه گومانیان له بوونی ئه‌و جۆره وزه‌یه دروست ببێ، له‌به‌ر ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ و وردتریان له‌باره‌ی وزه‌ی ڕه‌شه‌وه كردووه و زۆر دڵنیان، كه له ڕووی واقیعی و كرده‌ییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك جۆره وزه‌یه‌كی له‌مجۆره له نێو گه‌ردوون بوونی نییه و ته‌نیا چه‌مك و خه‌یاڵێكی زانستی بووه و هێنراوه‌ته ناو زانستی گه‌ردوونناسییه‌وه.
ئێسته توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه ئه‌مجۆره وزه‌یه بوونی نییه و وه‌هم و خه‌یاڵی زانستییه
زیاتر گوتی، ده‌مه‌وێ به ڕاشكاوی ئه‌مه بلێم، كه توێژینه‌وه‌كه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و پرس و بواره نه‌بوو، به‌ڵام كاتێك له شوێنی ئه‌و وزه‌یه سانۆسمان به‌كارهێنا، گومانمان له‌سه‌ر وزه‌كه لا دروست بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ڕوومان كرده سه‌ر ئه‌و وزه‌یه و لێی قووڵبووینه‌وه، دواجاریش گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره وزه‌یه‌كی له‌مجۆره له گه‌ردوون بوونی نییه و ئه‌وه‌ی پێشتر زانایان بڕیاریان له‌سه‌ر داوه و جێگیریان كردووه، زۆر دووره له ڕاستییه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره وزه‌یه ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه، جارێكی تر سه‌ر له نوێ ده‌ستمان به توێژینه‌وه‌كه كرده‌وه و به وردی پێیدا چووینه‌وه، تا دڵنیا بینه‌وه له ئه‌نجامه‌كه‌ی، نه‌هێشتنی ئه‌گه‌ری هه‌ڵه و كه‌موكوڕی، به‌ڵام له دووه‌مجاریش هه‌مان ئه‌نجاممان ده‌ست كه‌وته‌وه. واقیعی نییه كه وزه‌یه‌كی شاراوه و ونبوو جیهان به‌ڕێوه ببا و ئاراسته‌ی بكات، كه‌چی به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بینرێ و نه‌توانرێ ده‌سته‌به‌ر بكرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بێته كردن.