شه‌وی 31ی ئادار/مارسی 2021 پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكرا، ئه‌مه‌یش دوای چه‌ندان مانگ له گفتوگۆ و دانوستاندن و مشت‌ومڕ هات له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی بودجه هه‌م له ناوخۆی شیعه‌كان و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌كانی سوننه، ئێسته‌یش هۆكاره‌كانی خێرا ڕێككه‌وتنی میلیشیاكان له‌گه‌ڵ كازمی بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه ئاشكرا ده‌بێت.
ده‌سته‌واره و گرێبه‌سته نهێنییه‌كه‌ی نێوان كازمی و میلیشیاكان، به فشاری كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌نجام دراوه و حكوومه‌تی كازمی ناچاركراوه و هیچ ڕێگه‌یه‌كی تری بۆ نه‌هێلراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ریش ئه‌مه نه‌كرابووایه ئه‌وا پرۆژه یاسای بودجه نه‌ده‌توانرا تێپه‌ڕێنرێ و كێشه‌كانی عێراق قووڵتر ده‌بوون و مه‌ترسی گه‌وره‌تر به‌رۆكی عێراقی ده‌گرت، له كاتێكدا خۆی ئێسته وڵاته‌كه له نێو ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری قورسدایه.
ناوه‌رۆكی ئه‌و گرێبه‌سته نهێنییه بریتییه له ده‌نگدانی میلیشیاكان و فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا به بودجه، له به‌رانبه‌ردا كازمی فه‌رمان ده‌ربكات، به دامه‌زراندنی زیاتر له 30 هه‌زار كه‌سی تر وه‌ك چه‌كدار له ڕیزی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، كه زۆرینه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یش بۆ ئه‌و گرووپانه ته‌رخان ده‌كرێ، كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانن.
كازمی فه‌رمانی ده‌ركردووه 30 هه‌زار چه‌كداری تر بۆ میلیشیاكان دابمه‌زرێنێت
به‌رپرسێكی باڵا له به‌غدا له‌وباره‌وه به "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و فه‌رمانه به فشاری هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا واژوو كراوه، كه هه‌ردووكیان سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانن و وه‌ك پێشمه‌رجی ده‌نگدان به بودجه به‌سه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان سه‌پاندووه و كازمی پابه‌ندی گرێبه‌سته‌كه بووه و فه‌رمانه‌كه‌ی بۆ ده‌ركردوون.
زیادكردنی ژماره‌ی هێزی میلیشیاكان له كاتێكدایه كه له دوای 2017 و ته‌واوبوونی شه‌ڕی داعش و ڕزگاركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق له تیرۆریستان، هیچ جۆره دامه‌زراندنی به كۆمه‌ڵی له‌م چه‌شنه بۆ گرووپی میلیشیاكان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه، هاوكات چاودێرانیش نایشارنه‌وه كه ئه‌مه پێشهاتێكی زۆر مه‌ترسیداره و ژماره و پێگه و هه‌ژموونی میلیشیاكان له‌سه‌ر عێراق زۆر زیاتر ده‌كات.
جیا له‌وه خۆپێشاندان و چالاكانی مه‌ده‌نیش به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه و فه‌رمانه‌كه‌ی كازمی ده‌كه‌ن و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م فه‌رنامانه ده‌بێته هۆی ڕاده‌ستكردنی ته‌واوه‌تی عێراق به ئێران و میلیشیاكانی و سه‌پاندنی حوكمی ویلایه‌تی فه‌قێ له عێراق.
ئه‌حمه‌د حه‌قی ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی عێراق به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه زیادكردنی ژماره‌ی چه‌كدارانی میلیشیاكان، به مانای زیادبوونی هه‌ژموونیان له ڕووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق دێ، كه ئه‌مه‌یش به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خواست و هه‌وڵانه‌یه كه داوای سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌مه ئه‌و بۆچوونه‌ی كردووه‌ته واقیع و ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر، كه زۆرێك دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌وه‌ی كه بڕیاره سیاسی و ته‌ناهی و دارایی و سه‌روه‌رییه‌كانی عێراق به ده‌ستی حكوومه‌ته‌وه نییه و بگره میلیشیاكان بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی و یه‌كه‌من له عێراق و حكوومه‌ت ته‌نیا ڕووكه‌شێكه و له ژێره‌وه ده‌وڵه‌تی قووڵی میلیشیاكان و ئێران هه‌موو شتێكی عێراق به‌ڕێوه ده‌بات.
ئاشكرابوونی ئه‌و ده‌سته‌واره نهێنییه له كاتێكدایه پێشتریش میلیشیاكان بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان هه‌ڕه‌شه‌یان له حكوومه‌ت كردووه و ته‌نانه‌ت له ساڵی ڕابردوو كازمی له‌گه‌ڵ میلیشیاكان دانوستاندنی كرد، بۆ وه‌ستاندنی هێرشی كاتیۆشاكان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا كرد.
له به‌رانبه‌ر وازهێنانی میلیشیاكان له مووشه‌كبارانی باڵوێزخانه‌كه، مه‌رجی پێدانی چه‌كی قورسیان به بڕێكی زۆر به‌سه‌ر كازمی سه‌پاند، ئه‌میش خواسته‌كه‌ی قبووڵكردن، هاوكات به‌ردانی سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد كه به تۆمه‌تی تاوان و كوشتنی خۆپێشانده‌ران گیرابوون، یه‌كێكی تربوو له مه‌رجه‌كان و حكوومه‌ت ئه‌وه‌یشی جێبه‌جێ كرد.
له به‌رانبه‌ر پشتیوانی میلیشیاكان و فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌و گرێبه‌سته كراوه
دۆخه‌كه به‌جۆرێكی لێهاتووه، كه میلیشیاكان و حكوومه‌تی شه‌رعی وڵات، وه‌ك دوو وڵاتی جیا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و دانوستاندن و بێنه و به‌رده له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوژمنی یه‌كتر بن و له نێو جه‌نگدابووبن، ئێسته به دانوستاندن كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له 2014 دوای نزیكبوونه‌وه‌ی داعش له به‌غدا به فتوایه‌كی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق دامه‌زران، دواتریش له په‌رله‌مان یاسایه‌كی تایبه‌تیان بۆ ده‌ركرا و وه‌ك هێزی فه‌رمی و به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق ناسێنران.
به گوێره‌ی نوێترین ئامار و به‌دواداچوون ئێسته ژماره‌ی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتووه‌ته 83 گرووپی جیا جیا، كۆی ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیشیان به 160 هه‌زار ده‌خه‌مڵێنرێت، به زیادبوونی 30 هه‌زار چه‌كداری تر، ژماره‌یان له 200 هه‌زار چه‌كدار نزیك ده‌بێته‌وه.
له نێو ئه‌و 83 گرووپه‌ی حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له 40 گرووپیان سه‌ر به فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانن و به میلیشیاكانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه و وه‌لائی ناویان ده‌برێ و ئه‌وانه‌ی تریش به گرووپه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك له پابه‌ندبوونیان به مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق عه‌لی سیستانی.