هه‌رێمی كوردستان كه لای زۆرێك له گه‌شتیار و دیپلۆماتكار و كه‌سایه‌تییه‌كانی بیانی به عێراقێكی تر ناوی ده‌برێ، كه نموونه‌ی ئارامی و ئاسایش و ئاوه‌دانییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌وهۆیه‌وه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار و وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دار ڕووی تێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سیاسه‌تی نوێی به‌خشینی ڤیزای عێراق مه‌ترسی هه‌یه كه به‌غدا له ڕێی ڤیزاوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری و داهاتی ڤیزا له كوردستان وه‌ربگرێته‌وه.
هاتنی گه‌شتیار و وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ كوردستان و په‌راوێزخستنی ناوچه‌كانی تری عێراق، هه‌ر له زووه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه پیلانی بۆ داده‌نرێ، تا له‌و بواره پێش هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته‌وه و ئه‌و گه‌شتیار و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بچنه به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌یش له 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی به ڕووی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی داخست، تا كارگۆی ئاسمانی كه زیاتر له 60%ی كۆی كارگۆی ئاسمانی عێراق ده‌هاته ئه‌و دوو فڕۆكه‌خانه‌یه بۆ به‌غدا بگوازێته‌وه و داهاته‌كه بۆ به‌غدا بگێڕێته‌وه، به‌ڵام دواجار به‌هۆی فشاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌م هه‌نگاوانه په‌شیمانكرانه‌وه و ناچاربوون كه ده‌رگه‌ی گه‌شتی ئاسمانی به ڕووی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بكه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه پێشتر خه‌ڵكی بیانی ئه‌گه‌ر كاریشیان هه‌بووایه ده‌هاته هه‌رێمی كوردستان بریتی بوو له خێرایی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزا، به‌ڵام له عێراق و ناوچه‌كانی تر ئه‌مه به ته‌واوی قورس و بێزاركه‌ر بوو و پڕبوو له ڕۆتین، بۆیه له 15ی ئادار/مارسی ڕابردوو حكوومه‌تی عێراق، سیسته‌می ڤیزای ئازادی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، تا له هه‌موو شوێنێك بتوانرێ ڤیزا بدرێ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ده‌روازه‌كانی سنوور و فڕۆكه‌خانه‌كان یه‌كه‌ی پێدانی ڤیزایان لێ ده‌كرێته‌وه، تا هانی هاتنی گه‌شتیار و وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ عێراق بدرێت، جیا له‌وه‌یش هاووڵاتییانی 30 وڵاتی له وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته به‌خشی و له كاتی گه‌یشتنیان بۆ عێراق و له فڕۆكه‌خانه ڤیزایان پێ ده‌درێت.
سیسته‌می ڤیزا كراوه‌ته ناوه‌ندی و له ناوچه‌كانی تری عێراق ئاسانكاری زۆر بۆ وه‌رگرتنی كراوه
له به‌رانبه‌ر پێدانی هه‌ر ڤیزایه‌كیش بڕی 75 دۆلار له هه‌ر كه‌سێك وه‌رده‌گیرێت، مانگێگ به‌ر له‌و واده‌یه، ده‌بوو هاووڵاتییانی بیانی داوای پێدانی ڤیزا پێشكه‌شی باڵوێزخانه‌كانی عێراق بكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش جاری وا هه‌بوو ماوه‌یه‌كی زۆری پێ ده‌چوو و زۆرترین ڕۆتینی بۆ گه‌شتیاران و وه‌به‌رهێنه‌ران و ته‌نانه‌ت دیپلۆماتكارانیش دروست ده‌بوو، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه نه‌بوو و به ته‌واوی جیاواز بوو.
ئێسته به‌غدا به ده‌ركردنی ئه‌و بڕیار و هه‌نگاوه ده‌یانه‌وێ واده‌ی پێدانی ڤیزا له ناوچه‌كانی تری عێراق له هی هه‌رێمی كوردستان زۆر خێراتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هانی گه‌شتیاران بدات، كه ڕوو له ناوچه‌كانی تری عێراق بكه‌ن و ته‌نیا گه‌شته‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق دۆخی ته‌ناهیان تێدا جێگیر نییه و یاسا سه‌روه‌ر نییه و میلیشیاكان زۆرترین كێشه بۆ هاووڵاتی و گه‌شتیاری مه‌ده‌نیش دروست ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ر ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كانی تری عێراق زیاتر بێت، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری باشبوونی دۆخی ته‌ناهی عێراق، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، كه به‌غدا گورزێكی له كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان بدات.
ئه‌و ئاسانكاریانه نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌نی عێراق، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌كیش ده‌قۆزرێته‌وه، تا هه‌رێمی كوردستان سنووردار بكرێت، به تایبه‌ت له دوای شه‌ڕی داعش، كاتێك سه‌یری پارێزگه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌نبار بكه‌یت، به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر ڕووی له گه‌شه‌سه‌ندنه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 40%ی شاره‌كه به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه به ته‌واوی وێران بوو، به‌ڵام وڵاتانی كه‌نداو و عه‌ره‌بی سوننه به تایبه‌تی، به لێشاو ڕوویان له ئه‌نبار كرد، له كاتێكدا پێش 2014 و شه‌ڕی داعش هه‌موو سه‌رمایه‌دارانیان ده‌هاته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌مه به هه‌وڵێك داده‌نرێ، بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه‌كانی تری عێراق
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، ئه‌و ئاسانكارییه‌ی له بواری ڤیزایش له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هاووڵاتییانی بیانی خراوه‌ته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری و سه‌رمایه‌داری له هه‌رێمی كوردستان دابنێت و به‌شێك له‌وانه‌ی كه به نیازبوون بێنه هه‌رێمی كوردستانه، به‌هۆی ئاسانی ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری ڤیزا ڕوو له ناوچه‌كانی تری عێراق بكه‌ن، سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌یش له زیانی هه‌رێمی كوردستان و دووباره هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه.