ژیوار رێبوار لەدایکبووی 1988ـه و وهرزشوان و فڕۆکەوانی یاریی پهرهگلایدهره، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت بە "وشە سپۆرت" باسی لە یاریی پەڕەگلایدەر کرد و ئاماژهی بهوه دا، ئهوهی ئهم یارییه ئهنجام بدات، پێویسته بوێر بێت.
ههروهها دهڵێت، دهكرێ ئهم یارییه بكرێته سهرچاوهیهكی گرنگی داهات بۆ حكوومهت و كۆمپانیاكان.
یاریی پهرهگلایدهر چییە و چۆن دەکڕێ؟
پەڕەگلایدەر وەک هەر وەرزش و چالاکییەکی تر پێش هەموو شتێک پێویستی به حەز و ئارەزووی کەسەکە هەیە، دواتر جیاوازی ئەم لەگەڵ وەرزشەکانی تر، ئەوەیە پێویستە بوێر بیت، ئەم وەرزشە بۆ خودی یاریزان وەرزشێکی پڕ سەرکێشی و پڕ خەرجییە، بەڵام بە گشتی بۆ وڵات و حکوومەت و کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەکرێت وەک سەرچاوەیەکی داهات بێت و هۆکارێکە بۆ سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران، بەوپێیەی زۆربەی خەڵکی پێیان خۆشە جوانیی سروشتی ئێرە لە ئاسمانەوە ببینن و هەستی فڕین ئهزموون بکەن.
ئەم یارییەش وەك ئەوانی تر پێویستی بە گرووپ و یانەی وهرزشی هەیە؟
بەڵێ، لێرە چەند گرووپ و یانەیەکی تایبەت بەم وەرزشە هەیە، لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک ههن، من ئەندامی یانەی هەولێری ئاسمانیم، بۆ ئەوانەشی خولیای فێربوونی ئەم وەرزشەیان هەیە، پێویست بە هیچ پێشینەیەک ناکات، چونکە لێرە کۆرسمان هەیە، کە ئەندامی تازە دێت، فێر دەکرێت و لە "گراوند هەندڵینگ"ـەوە واتە راهێنانی زەمینی و دواتر فڕینی گرد، کە بەرزییهكهی کەمە و مەترسی لەسەر یاریزان کەمە، دواتریش کە گەیشتە ئاستی پێویست، فڕینی شاخ دهكات، ئەوەی دهمەوێ بیری خوێنەرانی بهێنمەوە، ئەوەیە ئەم وەرزشە پڕ سەرکێشیە و پێویستە یاریزان تەواو گوێڕایەڵ بە یاسا و رێساکانی فڕین بێت و لە کاتی فڕیندا سهرنجی تەواوی هەبێت.
پهڕهگلایدهر پێوەندیی بە خوێندنەوە هەیە؟
پێوەندیی بە خوێندنەوە نییە، کە بڵێین بەشێکی تایبەتمەندی تەواو کردبێ، بەڵام بێگومان توانای جەستهیی وەک هەر وەرزشێکی تر گرنگە و هەروەها شارەزایی لە زمان هاندەرە بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر.
بۆ فرینی پەرەگلایدەر چ کەشوهەوایەک گونجاوه؟
بۆ فڕینی پەڕەگلایدەر ئەوەی پێویستە، کەشوهەوایەکی لەبار و گونجاوە بۆ ئەنجامدانی فڕین، کە تێیدا رەچاوی خێرایی با و ئاراستەکەی دەکرێت، بەو پێیەی راستەوخۆ پێوەستن بە فڕینی ئێمەوە، فڕینەکە لە شاخێکی بەرزەوە ئەنجام دەدەین، لە شوێنی دیاریکراوی فڕین (تەیک-ئۆف)ـوە لە جێگهیەک کە پێشوەختە دیاریمان کردووە، دواتر لاندینگ (نیشتنەوە) ئەنجام دەدەین.
هەولێر - پەریهان عومەر