ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021، ده‌ستخۆشی له تیمی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه ئه‌ركه‌كانیان به باشی ئه‌نجام دا، ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدراڵی، مافێكی ده‌ستووری و ڕه‌وای هه‌رێمی كوردستانه.
دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌نده به بڕگه‌كانی یاسای بودجه و داواشی له حكوومه‌تی فیدراڵی كرد كه پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆسه‌ی چاكسازی و كاركردن بۆ زیادكردنی داهات، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان به ئاراسته‌ی دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی شایسته، گه‌شه‌پێدانی دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
پاشان له بڕگه‌یه‌كی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ، كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی گفتوگۆكانیان له به‌غدا خسته‌ڕوو، وێڕای ستایشكردنی ئه‌ندامانی شانده‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێویسته ھه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و ھه‌رێم، پابه‌ند بن به‌و رێنوێنییانه‌ی كه دواتر ده‌رده‌چن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2021.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕه‌شنووسی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2021 خسته‌ڕوو. دووپاتی كرده‌وه كه ئاماده‌كارییه‌كان هه‌نگاوی باشیان بڕیوه و له داھاتوویه‌كی نزیكدا، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ئاماده ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوا له ھاووڵاتییان ده‌كات پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بن له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه، به‌تایبه‌تیش چونكه ئێسته ژماره‌ی تووشبووان له ھه‌ڵكشاندایه.