وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری كۆرۆنای 24 سه‌عاتی ڕابردووی بڵاو كرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. هاوكاتی ئه‌و ئاماره، پێشنیاز خراوه‌ته به‌رده‌م وه‌زیری ناوخۆ تا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سنووردار رابگه‌یه‌نێ.
ئه‌و نووسراوه‌ی كه له چه‌ند سه‌عاتی ڕابردوو به‌ناوی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڵاو كرایه‌وه، به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه"، ساخته نییه و ته‌نیا ئه‌و پێشنیارانه‌یه كه بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاماده كراون تا واژووی بكات.
"وشه" له زاری به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زانیویه‌تی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشنیاری بۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سنووردار رابگه‌یه‌نێ.
وه‌زیری ناوخۆ هێشتا واژووی له‌سه‌ر نووسراوه‌كه نه‌كردووه. نووسراوه‌كه تێیدا هاتووه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سه‌عات هه‌شتی شه‌و تا شه‌شی به‌یانی ده‌بێت و له‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێ، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ره‌مه‌زاندی وه‌زیری ناوخۆی بۆ وه‌ربگیرێ.
كۆرۆنا روو له هه‌ڵكشانه، حكوومه‌ت هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌نێ، پێشتر د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه"ی گوتبوو، سڵ له هیچ بڕیارێك ناكه‌نه‌وه و پێشنیار كراوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سنووردار رابگه‌یه‌نرێ.
ئاماری ئه‌مڕۆی كۆرۆنا مه‌ترسیداره، هه‌زار و 217 كه‌س تووشبوون كه سێ هێنده‌ی چاكبوونه.