ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دانی كارڤاخالی به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی و خۆی بۆ یاریی كلاسیكۆ ئاماده ده‌كات.
كارڤاخال له 14ی شوباتی رابردوو دووچاری پێكان بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه تیپه‌كه‌ی.
ماڵپه‌ڕی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ وێنه‌كانی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا كارڤاخال به تۆپه‌وه مه‌شق ده‌كات، به‌مه‌ش چواره‌م پێكانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تێپه‌ڕاند، كه به‌هۆیه‌وه 27 یاری له تیپه‌كه‌ی دابڕاوه.
هه‌روه‌ها ئیدین هازاردی یاریزانی ناوه‌ڕاست، ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی سروشتی مه‌شقه‌كانی له ته‌ك یاریزانه‌كانی تر ئه‌نجام دا و وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌بێ كێشه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین بارودۆخی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی بۆ یاریی كلاسیكۆ و یاریی داهاتووی ریال مه‌درید ئاماده بێت.
هه‌ر له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆدا هه‌ریه‌كه له رامۆس به هۆی پێكان و ڤاران به هۆی تووشبوون به كۆرۆنا به‌شدارنه‌بوون.
بڕیاره سبه‌یش مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه به‌رده‌وام بێت و رۆژی شه‌مووی داهاتوو 10ی نیسان، ریال مه‌درید له كلاسیكۆ له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاریی ده‌كات.