مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی باسی له‌وه‌كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هاوئاهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه.
مه‌سروور بارزانی له كۆنگره‌كه‌دا به‌ڕاشكاوی چه‌ندان پرسی پێوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه سیاسییه‌كانی خسته ڕوو. له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیش داوای كرد هاووڵاتییان خۆپارێزی بكه‌ن.
له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن بكه‌ن بۆ كڕینی ژه‌مه ڤاكسین
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی نیسان، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان له نه‌خۆشی كۆرۆنا و دووربوون له هه‌ر كاره‌ساتێك ئێسته له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌مه ڤاكسین بۆ هاووڵاتییان دابین بكات.
روونیشی كرده‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن بكه‌ن بۆ كڕینی ژه‌مه ڤاكسین و تائێسته نه‌گه‌یشتووینه‌ته كۆتایی. سه‌رباری ئه‌وه‌یش گرنگه هاووڵاتییان له خۆپارێزی به‌رده‌وام بن.
به‌شێك له قسه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له باره‌ی كاری حوكمڕانی و هاوكاری لایه‌نه سیاسییه‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانن خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ن، لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌ڵێن، پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بگه‌یه‌ننه كه‌نارێكی ئارام و له ناوخۆ یه‌كڕیز بین.
به‌ختیار كه‌ریم گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و قۆناغی نوێ هه‌نگاو ده‌نێ، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی به‌شدارن ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وانه‌وه كوردستان به‌ره‌و كه‌نارێكی سیاسی ئارام ببه‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه هه‌رێمی كوردستان له داهاتوودا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی رژد ده‌نێ تا ته‌واوی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
لای خۆیه‌وه ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی/هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه داوای هاوكاری له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد زۆر گرنگه بۆ پاراستن و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
روونیشی كرده‌وه كه نه‌مانی په‌رتاوازه‌یی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته لایه‌نه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌شداری حكوومه‌تن یان له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت كاری پێكه‌وه‌یی زیاتر بكه‌ن.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزی ناوخۆیی ده‌دات ئه‌مڕۆ جارێكی تر داوایكرد لایه‌نه‌كان یه‌كڕیزی بپارێزن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی