ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێسی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كانی ململانێی نێوان حكوومه‌تی عێراق و میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه كازمی به زمانێكی تونده‌وه به تارانی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌گه‌ر میلیشیاكان ده‌سته‌مۆی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، ده‌نا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
دوو به‌رپرسی باڵای عێراق به
ئاژانسه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ركرده‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه، كه ده‌ست له میلیشیاكانی عێراق به‌ربده‌ن و پشتیوانی و كۆمه‌ك و چه‌كیان پێ نه‌ده‌ن و دژی حكوومه‌تی شه‌رعی وڵات به‌كاریان نه‌هێنن، به زمانێكی تونده‌وه كازمی هۆشداری به تاران داوه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره نه‌كه‌ن، ئه‌وا حكوومه‌ت به ده‌ستێكی پۆڵایین ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و كۆتاییان پێ ده‌هێنێت.
ئاشكرابوونی ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن دوو به‌رپرسی عێراق له كاتێكدایه كه له دوو ڕۆژی ڕابردوو ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له به‌غدا بوو، كه شوێنی قاسم سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌گوترێ جاران قاسم سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كرد، به‌ڵام قائانی كه‌سێكی لاوازه و كازمی به زمانی توند هۆشداری پێداوه.
كازمی به زمانێكی تونده‌وه به ڕووی ئێران وه‌ستاوه‌ته‌وه
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كازمی هاوكاتیش بووه له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به گه‌ڕی چواره‌می دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق كه به یه‌كه‌م گه‌ڕی گفتوگۆكه داده‌نرێ كه له سه‌رده‌می حوكمی جۆ بایدن ئه‌نجام ده‌درێت، به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌یش، ته‌نیا له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه گفتوگۆكان ئه‌نجام ده‌درێن و كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ و هه‌ستیار باسیان لێوه ده‌كرێ، كه گرنگترینیان داهاتووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێوه‌ندییه‌كانی واشنتنه له‌گه‌ڵ عێراق. هاوكات ته‌وه‌ری میلیشیاكانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و زۆر بواری تر له‌خۆ ده‌گرێت.
كازمی ئێسته له نێوان دوو به‌رداشدایه، له هه‌مانكات داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گۆڕینی ستراتیجی پێوه‌ندی به‌غدا و واشنتن له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه‌چی له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش ده‌یه‌وێ پێگه و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق كه‌م بكاته‌وه. له هه‌ردوو لاوه‌یش فشاری له‌سه‌ر دروست ده‌كرێ و به ته‌نیا له نێوان هه‌موو فشاره‌كان ماوه‌ته‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو بێ هیچ سڵكردنه‌وه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له به‌غدا سووڕانه‌وه و وێنه و ڤیدیۆیان بڵاوبووه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه كه گوێی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بڕن.
هه‌رچه‌نده تاران له ڕێی میلیشیاكانه‌وه هه‌ژموون و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر عێراق سه‌پاندووه، به‌ڵام له ڕووی دارایییه‌وه تا ئێسته‌یش پێویستی زۆری به عێراقه، چونكه بڕێكی زۆری قه‌رزی لای به‌غدا هه‌یه و ئه‌گه‌ر به ده‌م داواكانی كازمییه‌وه‌یش نه‌چێت، ترسی زۆری هه‌یه كه حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام بێ له نزیكبوونه‌وه له وڵاتانی كه‌نداو و دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی ئێران له ده‌سته‌به‌ركردنی گازی سروشتی و وزه‌ی كاره‌با بۆ ناوچه‌كانی باشووری عێراق.
میلیشیاكان كۆنتڕۆڵ نه‌كه‌ن، حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكان ده‌بێته‌وه
بۆیه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و گوته‌ی میلیشیاكان كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی گوێی كازمی ده‌كه‌ن و دواجاریش له دژی دایه‌لۆگی ستراتیجی عێراق و ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاونه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمی نامه‌یه‌كی توندی گه‌یاندووه‌ته تاران و داوای كردووه، كه میلیشیاكان كپ و بێده‌نگ بكه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی له ئێران كردووه، كه به ڕوونی و ڕاشكاوی به شه‌قام و ڕای گشتی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه چۆن میلیشیاكان له‌لایه‌ن تارانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن و زانیارییه نهێنی و هه‌واڵگرییه‌كان ئاشكرا ده‌كات. ئاماده‌یی خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌یشی ده‌ربڕیوه، كه ئه‌گه‌ر تاران بێده‌نگیان نه‌كات، ئه‌وا به به‌هێزی ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكان ده‌بێته‌وه.