وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یانی ژماره 14ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له ته‌واوی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ودا ڕاگه‌یاند.
له به‌یانه‌كه هاتووه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده له ته‌واوی پارێزگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییه‌كان له سه‌عات هه‌شتی ئێواره تا شه‌شی به‌یانی پێڕه‌و ده‌كرێت.
ئاماژه دراوه، ڕێگه به هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ته‌ناهی و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و كۆمپانیاكانی نه‌وت و كۆمپانیاكانی پێوه‌ندییه‌كان و ئه‌مبۆلانس و ڕۆژنامه‌وانان و ئه‌وانه‌ی له ئه‌ركی فه‌رمیدان ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه داخستنه گشتییه‌كه ده‌رمانخانه ئێشكگرییه‌كان ناگرێته‌وه و به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان پارێزگه‌كان و یه‌كه كارگێڕییه سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم و پارێزگه‌كانی تری عێراق به‌رده‌وامی ده‌بێت.
به‌یانه‌كه ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگه و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی پابه‌ند كردووه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره و سبه‌ی پێنجشه‌م هه‌شتی نیسان/ئه‌پریل ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێ و تا 12 نیسان/ئه‌پریل به‌رده‌وامی ده‌بێت.