له‌می ئه‌لقه‌یسی قوتابییه‌كی كۆلێژی ده‌رمانسازی زانكۆی به‌غدایه و ڕۆژانه هه‌وڵده‌دات زۆرترین كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌شی منداڵه سواڵكه‌ره‌كان بكات، كه به ته‌واوی شه‌قامه‌كانی به‌غدایان ته‌نیوه، به‌ڵام هاوكارییه‌كانی ئه‌و توانای نه‌هێشتنی ناخۆشی و مه‌ینه‌تی ئه‌و شه‌پۆله منداڵ و سواڵكه‌ره‌ی نییه كه ڕۆژ دوای ڕۆژ له به‌غدا به تایبه‌تی و شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
منداڵه سواڵكه‌ره‌كان له‌می به خوشكی خۆیان ناو ده‌به‌ن و ئه‌و كچه له گه‌ڕه‌كی "الاعلام"ی به‌غدا ده‌ژی و به به‌رده‌وامی ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵ له بازاڕ و ترافیكه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ده‌بینێت و كۆمه‌ك و هاوكارییان ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێ، به‌شێكیان كلێنس و هه‌ندێكی تر ئاو یان چه‌ره‌زات ده‌فرۆشن و به دوای ئۆتۆمبێله‌كان ڕاده‌كه‌ن، له ڕاستیدا ئه‌مه كار نییه، به‌ڵكوو سواڵكردنه و جێی داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره.
به‌شێك له‌و منداڵانه له خه‌می ئه‌وه‌ی كه شوفێره‌كان هیچ شتێكیان لێ ناكڕن و ڕۆژانه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان ده‌ست ناكه‌وێ، هه‌ندێجار ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر شوفێره‌كان ده‌رده‌بڕن و تووڕه‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن و گله‌یی له ژیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێجاریش شوفێره‌كان كاڵاكانیان لێ وه‌رده‌گرن و له به‌رانبه‌ردا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان پێ ناده‌ن، كه ئه‌مه‌یش تووڕه‌تریان ده‌كات و په‌لاماری ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ده‌ن.
شوفێره‌كان له ترافیك كاڵایان لێ وه‌رده‌گرن و پاره‌یان پێ ناده‌ن
یه‌كێك له منداڵه‌كان باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌و كاری شۆردنی جامی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كات و كاتێك جامی ئۆتۆمبێلێكی پاك كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام شوفێره‌كه هیچ پاره‌یه‌كی پێ نه‌داوه، ئه‌میش قسه‌ی زۆری كردووه، دواتر شوفێره‌كه هاتووه‌ته خواره‌وه لێشی داوه و ئنجا ڕۆیشتووه، كاتێك له‌می ئه‌و قسه‌یه‌ی له منداڵه‌كه بیستووه، پێوه‌ندی به پۆلیسی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی كردووه و پێی گوتوون كه منداڵێك ڕووبه‌ڕووی لێدان و ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیس په‌راوێزیان خستووه و به‌ده‌م داواكه‌ی نه‌هاتوون.
به‌شێكی تری منداڵان له‌لایه‌ن ژنان كه دایكیانن ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێ ده‌درێ و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان سه‌عات ده‌خه‌وێنرێن و دۆخی ته‌ندروستیان ده‌شێوێنرێت، تا سه‌رنج و هه‌ستی خه‌ڵكی به‌لای خۆیانه‌وه ڕابكێشن و پاره‌یان پێ بده‌ن و داهاتی سواڵكردنیان زۆر بێت.
كاتێكیش ئه‌و كچه هه‌وڵیداوه له منداڵه‌كان نزیك ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ژنانه‌ی لایان بوون به توندی دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و ڕێگریان لێ كردووه كه له منداڵه‌كه نزیك ببێته‌وه و بۆی ده‌ربكه‌وێ، كه به ڕاستی نه‌خۆشه، یان به زۆر له‌لایه‌ن دایك و كه‌سوكاریانه‌وه بۆ سواڵكردن به‌كارده‌هێنرێت.
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه ناخهه‌ژێنانه له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشتر ئاشكرای كرد، كه ده‌ست به ڕووپێوێكی گشتی ده‌كات، بۆ هه‌ژماركردن و تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنه گشتییه‌كان سواڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه هات كه وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌وه‌ی كه منداڵان پێشێلكاری زۆر گه‌وره‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ و به زۆر سواڵیان پێ ده‌كرێت.
باندی گه‌وره له پشتیانه‌وه و حكوومه‌ت ناتوانێ بیانگرێت
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌وه‌ی كه دۆسیه و سكاڵا له دژی هه‌ر كه‌سێك بجووڵێنرێت، كه ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵان ده‌دا و سته‌میان لێ ده‌كات و به زۆر كاری سواڵكردنیان پێ ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی و پارێزگه‌كانی عێراق، ڕووپێوێكی فره‌وان بكه‌ن، تا كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئه‌و سواڵكه‌رانه‌یش ده‌سته‌به‌ر بكرێ، كه كرده‌یی هه‌ژار و نه‌دارن و له بێكه‌سی و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه په‌نایان بۆ ئه‌و كاره بردووه.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی به‌غدا له‌وباره‌وه به كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه"ی ڕاگه‌یاندووه، كه ڕووپێوكردنی سواڵكه‌ران كارێكی هێنده ئاسان نییه، چونكه دیارده‌كه هه‌ر كه‌سی و تایبه‌ت نییه، به‌ڵكو باندی گه‌وره له پشتیانه‌وه‌ن و به‌كاریان ده‌هێنن و پاره‌یان پێ كۆ ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا بانده‌كان بگیرێن و بدۆزرێنه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی كه هه‌وڵی ڕووپێوكردن بدرێ، چونكه ئه‌گه‌ر كارێكی له‌مجۆره نه‌كرێ، ئه‌وا سواڵكه‌ره‌كان ڕاده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی خۆیان وه‌ك سواڵكه‌ر تۆمار ناكه‌ن.