مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د.ته‌یب سابیر، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
له پرسنامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د.ته‌یب سابیرم بیست، كه پزیشكێكی لێهاتوو و دڵسۆز و پێشه‌نگی شاری هه‌ولێر بوو، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامیش به كه‌سوكار و هاوڕێكانی ببه‌خشێت.