یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی گه‌یشته قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، به‌ڵام یانه‌ی زه‌وڕا به‌م قۆناغه نه‌گه‌یشت و دۆڕا.
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی گه‌یشتن به قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، كه به "چامپیۆنزلیگی ئاسیا" ناسراوه، یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی له نێو سعودیه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه، له یانه‌ی وه‌حده‌ی سعودی برده‌وه.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی و زیادكراودا به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا جه‌وییه توانی سه‌ركه‌وتوو بێت.
جه‌وییه به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ر ئه‌یوب ئۆدیشۆ، گه‌یشته قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خوله‌كه و له‌وێشدا له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا ركابه‌ریی ده‌كات، له ته‌ك یانه‌كانی شاریقه‌ی ئیماراتی، تراكتۆرسازیی ئێرانی و باختاكوری ئۆزبه‌كستانی.
له لایه‌كی تر یانه‌ی زه‌وڕا، نه‌یتوانی بلیتی گه‌یشتن به قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كانی پاڵاوتندا به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتیی دۆڕا.
زه‌وڕا هه‌رچه‌نده له گێمی یه‌كه‌م به گۆڵی عه‌لا عه‌بدولزه‌هره پێشكه‌وت، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا دوو گۆڵی لێكرا و نه‌یتوانی بگاته قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان.