له خولی نایابی عێراقدا یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مرٍۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی میسان ده‌بێته‌وه، ئه‌ركێكی قورسیش چاوه‌ڕێی تیپه‌كه‌ی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 8ی نیسان گه‌ڕی 27ی خولی نایابی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و چه‌ند یارییه‌ك دێنه ئه‌نجامدان.
یانه‌ی هه‌ولێر له شاری میسان رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی میسان ده‌بێته‌وه و یارییه‌كه سه‌عات 17:30 ده‌ست پێ ده‌كات.
یانه‌ی قه‌ڵاو و مناره دوێنێ دوایه‌كه‌ی مه‌شقیی خۆی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆڵمپیی میسان ئه‌نجام دا و خۆی بۆ یارییه‌كه ئاماده كردووه، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌ی ئاسان نییه، به‌وپێیه‌ی نه‌فتی میسان یه‌كێكه له تیپه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی و ئاستێكی باشی هه‌یه.
رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به وشه سپۆرتی راگه‌یاند "هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه و تیپه‌كه وره‌ی به‌رزه".
سه‌باره‌ت به دابڕانی یاریزانانیش، گوتی: "هه‌ریه‌كه له ئیرتۆنی به‌رازیلی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی و فیراس فینجان به هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكه‌ن، ئه‌وانی تر هه‌موو ئاماده‌ن".
نه‌فتی میسان له یاریی قۆناغی یه‌كه‌م له نێو یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری به 1-0 گۆڵ له یانه‌ی هه‌ولێر برده‌وه، كه یه‌كه‌م دۆڕانی هه‌ولێر بوو له‌م وه‌رزه‌دا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی، بۆیه ئه‌مڕۆ یاریزانانی هه‌ولێر بیر له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ولێر له پله‌ی 12ی ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌یه به 29 خاڵ، به‌ڵام نه‌فتی میسان له پله‌ی پێنجه‌مه و 45 خاڵی هه‌یه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له خولی عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه:
حدوود – ئه‌لقاسم 15:00
سه‌ماوه – نه‌فت 15:00
نه‌فتی میسان – هه‌ولێر 17:30
نه‌جه‌ف – شوڕته 19:45.