ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆپالیگ ده‌ست پێ ده‌كات و چوار یاریی ئه‌نجام ده‌درێن، مانچێسته‌ریش بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا رووبه‌ڕووی گرانادا ده‌بێته‌وه.
یۆرۆپالیگ دووه‌م به‌هێزترین پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی پێیه له ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی چوونی قۆناغی هه‌شت به‌ڕێوه ده‌چن.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كه ئه‌م وه‌رزه چاوی له نازناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی گرانادای ئیسپانی، كه یه‌كه‌مجاره هه‌ردوو یانه رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی نۆیڤۆ لۆس كامینێس ده‌كرێت و گرانادا به ئامانجی ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی زیاتر له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بچێته پێشه‌وه، كه ئه‌م وه‌رزه له یۆرۆپالیگ به ئاستێكی باش یاریی ده‌كات، به‌ڵام له لالیگا ئاستی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كات.
له یارییه‌كی تردا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام و رۆمای ئیتالی له یاریگه‌ی یۆهان كرۆیف له هۆڵه‌ندا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
پێشتر هه‌ردوو لا دوو جار به‌یه‌ك گه‌یشتوون و ئه‌یاكس جارێك براوه بووه و یارییه‌كه‌ی تریش یه‌كسان بوونه، كه له چامپییۆنزلیگی 2002-2003 به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له لای خۆیه‌وه‌ی یانه‌ی دینامۆ زاگره‌بی كڕواتی، دوای بردنه‌وه‌ی له تۆتێنهام له قۆناغی 16، چاوی له‌وه‌یه ڤیاریالی ئیسپانییش بكاته قوربانی، كاتێك ئه‌مڕۆ له كڕواتیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
له دوایارییشدا یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له له‌نده‌ن، پێشوازی له یانه‌ی سلاڤیا پراگی چیكی ده‌كات.
ئارسیناڵ به یاده‌وه‌ری چامپیۆنزلیگی 2007 -2008 میوانداریی سلاڤیا پراگ ده‌كات، كاتێك له‌سه‌ر یاریگه‌ی هایبیری "یاریگه‌ی كۆنی یانه‌كه" به ئه‌نجامی 7-0 گۆڵ لێی برده‌وه، كه ئه‌وكاته ئارسیناڵ له لووتكه‌دا بوو.
یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كرێن، خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆش به‌م جۆره‌یه:
گرانادا – مانچێسته‌ر یونایتد 22:00
ئه‌یاكس ئه‌مستردام – رۆما 22:00
دینامۆ زاگره‌ب – ڤیاڕیال 22:00
ئارسیناڵ – سلاڤیا پراگ 22:00.