هاووڵاتییانی هه‌ردوو شاری پێنجوێن له هه‌رێمی كوردستان و مه‌ریوان له رۆژهه‌ڵات، به دوو ده‌نگی له‌رینه‌وه‌ی به‌رز له‌خه‌و راچه‌ڵه‌كین، به‌شێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش به‌گومانن له‌و ده‌نگه به‌رزه، چونكه له ماوه‌ی دوو رۆژدا زیاتر له 20 له‌رینه‌وه روویان داوه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی نیسان، عه‌بدولڕه‌حمان سواره شاره‌زای كه‌شناسیی پێنجوێن، به"وشه "ی راگه‌یاند: ئه‌م به‌یانییه جارێكی تر، دوو له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگ به‌رز كه یه‌كه‌میان له سه‌عات 6:19 خوله‌ك و دووه‌میان له نێوان 5:48 بۆ 5:50 خوله‌ك بووه، هه‌موومانی له‌خه‌و راچڵه‌كاند، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێ كرا به‌خێرایی رابكه‌ینه كۆڵان.
پێنجوێن له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه‌ی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ساڵانی رابردوو بوومه‌له‌رزه رووی داوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێسته ده‌نگی به‌رزیان له‌گه‌ڵدایه، ئه‌و كه‌شناسه ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ خزم و دۆستانمان له مه‌ریوان قسه‌مان كردووه، ده‌ڵێن له چه‌ند رۆژی رابردوودا، هێزێكی زۆری سوپای پاسداران به‌ره‌و شاره كوردییه‌كان هێنراون، ئێسته له چه‌ند شوێنێكی نهێنی سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانن و دووریش نییه تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كه‌شناسی پێنجوێنه‌وه دراونه‌ته "وشه"، دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه: له رۆژی شه‌شی نیسان سێشه‌می رابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ، 22 جار له‌رینه‌وه‌ی ماوه درێژ و كورتخایه‌ن، به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه له سنووری پێنجوێن روویان داوه.
به‌هۆی ئه‌و له‌رینه‌وانه‌وه، زیانی مادی به‌ر زۆربه‌ی خانووی دانیشتووانی گونده‌كان و ناو شاری پێنجوێن و چه‌ند مزگه‌وت و فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومی گه‌یشتووه، له‌وانه‌ش به‌شی خواره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كتێبخانه‌ی گشتیی پێنجوێن.
وشه، رێبین پێنجوێنی